فراکسیۆنه‌کان
  سه‌رۆكی لیستی نیشتمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی کۆبوه‌وه

سه‌رۆكی لیستی نیشتمان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆده‌بێته‌وه‌ و هه‌نگاوه‌كانی سه‌رخستنی لیسته‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن.

د.یوسف محه‌مه‌د سادق، سه‌رۆكی لیستی نیشتمان سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ سلێمانی‌ كرد و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌كیم كارگێری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ و ئاڤان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی تاوتوێی به‌رنامه‌ و ئه‌جێندای لیستی نیشتمان كرا.

لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی‌ رێوشوێنه‌كانی‌ سه‌رخستنی لیسته‌كه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاردرا هه‌رسێ لایه‌ن كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیکەی هاوبه‌ش بكه‌ن.

لیستی نیشتمان له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستنان و هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری پێكدێت بۆ به‌شداریی كردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژتراردنەکانی عێراق بەفەرمی هاوپەیمانێتییەکەی پەسەندکرد و متمانەی پێبەخشی بۆ بەشداریی کردن لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی عێراق.

16/01/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 29
ژماره‌ی بابه‌ت