هه‌واڵ و چالاكی‌
  باڵیۆزی‌ ئوسترالیا سه‌ردانی‌ گۆڕان دەکات

وه‌فدێكی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئوسترالیا له‌ عێراق سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی كرد، له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم ‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تاوتوێ كران.

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ دوشەممە، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێشوازی كرد كرسیتۆڤه‌ر له‌نگمان باڵیۆزی‌ ئۆسترالیا له‌ عێراق، له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ د.یوسف محه‌مه‌د و د.هۆشیار عومەر و ئەندامانی ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان ئاماده‌ی‌ بون، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و عێراق.

له‌باره‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ رایگه‌یاند: بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و  له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ هه‌رێمیشەوە بەپێویستی زانی  گۆڕانكاریی‌ له‌ سیستمی‌ سیاسی ‌و حكومڕانیدا بكرێت.

له‌باره‌ی‌ ئه‌ركی‌ حكومه‌تیشه‌وه، رێکخەری گشتی رایگه‌یاند: پێویسته‌ دۆسیەی‌ نه‌وت و سەرجەم دۆسیەکانی دیکەی دارایی و ئابوری شەفاف بکرێن.

له‌باره‌ی‌ روداوه‌كانی‌ (16) ئۆكتۆبه‌رەوه‌ وه‌فدی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان جەختیان کردەوە کە پێویستە ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی‌ خۆیان ‌و قه‌ره‌بوی‌ سه‌رجه‌م زیانلێكه‌وتوه‌كان بكرێته‌وه‌.

هاوكات د.یوسف محه‌مەد، بە وەفدی میوانی رایگه‌یاند: پێویسته‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌ و عێراق هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نه‌مێنێت و بۆبه‌گژداچونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كان به‌هێز بكرێن.

23/01/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 29
ژماره‌ی بابه‌ت