فراکسیۆنه‌کان
  گۆڕان و کۆمەڵ داوای کۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمان دەکەن

فراکسیۆنی گۆڕان و کۆمەڵ لەسەر دۆخی عەفرین داوای دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

هەردو فراکسیۆنی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە یاداشتێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە، داوای دانیشتنێکی نائاسایی دەکەن سەبارەت بە بارودۆخی شاری عەفرین.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، مەبەست لە دانیشتنەکە بۆ پشتیوانیکردنی کانتۆنی عەفرینە لەلایەن پەرلەمانی کوردستان و هەروەها داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکرێت بۆ بەدەنگەوە هاتن لەسەر هێرشەکانی سەر ئەو کانتۆنە.

 

23/01/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 30
ژماره‌ی بابه‌ت