فراکسیۆنه‌کان
  گۆڕان پشتیوانیی لە بەرخۆدانی عەفرین دەکات

وه‌فدێكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ كانتۆنه‌كانی‌ رۆژئاوای‌ كوردستانی‌ كرد له‌ سلێمانی‌ و ئیدانه‌ی‌ پەلامارەکانی‌ توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنی‌ عەفرین-ی کرد و پشتیوانی‌ خۆی بۆ به‌رخۆدانی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان راگه‌یاند.

عومه‌ر عینایه‌ت، ئەندامی فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، پشتیوانیی بزوتنەوەی گۆڕان و فراکسیۆنەکەیانی‌ بۆ به‌رخۆدانی‌ كانتۆنی‌ عفرین راگەیاند و وتی دڵنیاین شه‌ڕڤانان به‌ ئیراده‌ی‌ پۆڵاینه‌وه‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ نابه‌رامبه‌ره‌ تێده‌په‌ڕێنن.

وه‌فدی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان رایگه‌یاند؛ له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌هاوكاریی‌ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌ پشتیوانی‌ له‌ به‌رخۆدانی‌ عەفرین بكرێت و هاوکات پیرۆزبایی‌ یادی‌ چوار ساڵه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ كانتۆنه‌كانی‌ رۆژئاوای‌ كوردستانیان کرد.

23/01/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 30
ژماره‌ی بابه‌ت