ئه‌نجومه نه‌‌کان
  مەکۆی چۆمانی بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە

رۆژی دووشەممە بەرواری ۲۲ ـ ۱ ـ ۲۰۱٨ ئەنجومەنی مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە قەزای چۆمان کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا ، تیایدا خوێندنەوەیەک بۆ پەیوەندیەکانی ئەم دواییەی لایەنە سیاسیەکان و شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ و هاتنی نوێنەری ئه‌مریکا  بۆ پایتەخت و دانیشتن لەگەل لایەنە سیاسیەکان و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و پەیوەندیەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەند.
سەرەتای کۆبونەوەکەمان خوێندنەوەیەک بوو بۆ ئەو بارودۆخەی لە ناوچەکە دەگوزەرێت سەبارەت بە دۆزی کورد و دەوڵەتە ئیقلیمیەکان و لەشکرکێشی و دەسوەردانی وڵاتی تورکیا لەڕێی لەشکرکێشی سەربازیەوە بۆ ڕۆژئاوا بەگشتی و عەفرین بەتایبەتی ، ئێمە لە سەر ئاستی باڵا وەک بزوتنەوەی گۆڕان ئەو لەشکرکێشی و سەرکێشیەی وڵاتی تورکیا لە دەسوەردان لەناوخۆی سوریا و ڕۆژئاوا و ئەزمونی براکانمان لەو ئیدارە خۆسەریەی ئەوێ ڕەتدەکەینەوە و ئیدانەی لەشکرکێشیەکان دەکەین ، بانگی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیش دەکەین هۆشداریش دەدەین  لە بەرانبەر پێشێلکاریەکان و بەزاندنی سنوری ئەوێ .
جگە لەمەش پەیوەندی  ئێمە و لایەنەکانی تر لە دروست کردنی هاوپەیمانێتیەک و چۆن بتوانین لەهەوڵدابین بۆ زیاتر فراوانکردنی ئەو بەرەیە لە هاوپەیمانێتی بۆ هێنانە کایەی سیستمێکی تەندروست بۆ هەرێم  .
دواتر چوینە نێو تەوەری سەرەکی مەحزەری کۆبونەوەکەمان کە تایبەت بوو بە ئامادەکاریمان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیار وایە لە ۱۲ ی ئایاری ئەمساڵدا ئەنجامبدرێت.
بەجۆرێک چۆنیەتی خۆ ئامادەکردنمان بۆ ئەو هەڵبژاردنە چارەنوس سازە و هاوکاریمان لەگەڵ تەواوی لایەنە سیاسی و هاوپەیمانەکانمان بە :
🔸بە خاوێنکردنەوەی تۆماری دەنگدەران
🔸 هەماهەنگیمان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژارنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنێکی پاک  .
🔸بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و ڕوانین لە ئەهەمیەتی هەڵبژاردن
🔸کارپێکردن بە جیهازی زیرەک و سیستمی بایۆمەتری بۆ دەنگدان
🔸 دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک وەک میکانیزمێکی بەهێز بۆ ڕێگەگرتن لەساختەکاری
🔸 جەخت کردنەوە لە سەر دۆزی کورد و ناوچەکانی ماددەی ۱٤۰ لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان
🔸 پێوەری کاندیدەکانمان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .
لەکۆتاییدا جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە لە هەوڵدابین بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ئەو ڕاسپاردانەی وەک کۆنوس هەمومان لەسەری هاوڕا بوین .
23/01/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت