ئه‌نجومه نه‌‌کان
  بازنەی ستوکهوڵمی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە سوید كۆده‌بێته‌وه‌

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٧/١/٢٠١٨ لە ستوکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید، بە سەرپەرشتی بازنەی ستوکهوڵم و ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە سوید، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هەڵسوڕاوان، کۆبونەوەیەك رێکخرا بۆ بەرێزان قادری حاجی علی هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان و  ئاراس وەلی لێپرسراوی ژوری ڕەوەندی کوردی  و شیخ هێمداد ژوری پەیوەندی سیاسی نیشتیمانی.
سەرەتا قادری حاجی علی قسە لەسەر هۆکاری درووستبونی گۆڕان و قۆناغەکانی لەدوای دروستبونی تاکو ئێستا ، قۆناغە سەختەکانی کاتی ئۆپۆزسیۆون و کاتی چوونە ناو حکومەت ، وە باسی لەڕووداوەکانی لەم دواییە كرد.
پاشان ئاراس وەلی باسی دەربارەی رێکخستنی بزوتنەوەی گۆڕان لەدەرەوە و ڕەوەندی کوردی بە گشتی و چۆنیەتی پتەوکردنی رێکخستن و هەماهەنگی گۆڕانخوازان لەدەرەوەی وڵات و چارەسەر بۆ هەندێ گرفتی لا بەلا كرد.
دوای ئەوە شیخ هێمداد دەربارەی پەیوەندیەکانی سیاسی و نیشتیمانی هەندی قسە وباس کرا و گرنگی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوو حزبە سیاسیەکان و چۆنیەتی هاوکاری له‌گەڵیان بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان .
تەوەری دوەمی کۆبونەوەکە ئامادەبوان بە پرسیار و سەرنجیان کۆبونەوەکەیان دەوڵەمەند کرد و قادری حاجی علی بە پێی توانا وه‌ڵامیانی دایەوە.

27/01/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت