فراکسیۆنه‌کان
  هۆشیار عەبدوڵا، دەبێت بەغدا داوا لە ئەنكەرە بكات سوپاكەی بكشێنێتەوە

ئەندامێکى لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت؛ تورکیا ئەجێندایەکى فراوانى هەیە، بۆیە دەبێت بەغدا داوا لە ئەنكەرە بكات سوپاكەی بكشێنێتەوە.

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ حكومەتیان لە ئەجێندا فراوانخوازيیەكەی توركیا ئاگاداركردوەتەوە بە تایبەت دوای ئەوەی كە وەزیری دەرەوەی توركیا لە دواهەمین سەردانیدا بۆ بەغدا رایگەیاند؛ پرسی ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە شەنگال و قەندیل تاوتوێكردوە.

وتیشی:”دەبێت بەغدا داوا لە ئەنكەرە بكات سوپاكەی بكشێنێتەوە و خاكەکەى جێبهێڵێت”.

29/01/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 30
ژماره‌ی بابه‌ت