ژوره‌کان
  ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی سلێمانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن

رۆژی دووشەمە (٥/٢/٢٠١٨) ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژی یاسا و رامیاری بەشی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی سلێمانی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان-یان کرد.
ئامانج لە سەردانەکەیان گەیاندنی بۆچوون و سەرنج و پێشنیاز بو بۆئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەهەڵمەتی هەڵبژاردنی داهاتو لەبەرچاوی بگرێت و، لە ئاست چاوەڕوانی خەڵک و گەنجان و خوێندکاران بێت.
 لە کۆبونەوەیەکی بونیادنەردا، دلێر عەبدولخالق لە بزوتنەوەی گۆڕان خوێندکارەکانی بەخێرهێنا و سوپاسی پەرۆشی ئەو ژمارە گەنجە زانستخوازەی کرد کە پشتیوانی لە پرۆژەی سیاسیی بزوتنەوەکەیان دەکەن و بە پەرۆشەوە گوێیان بۆ تەواوی بۆچوون و سەرنج و پێشنیار و تێبینیەکانی ئەو ژمارە خوێندکارە گرت، کە جەختیان لەوەکردەوە پێویستە "گۆڕان" رۆڵی سەرەکی بگێڕێت لە گۆڕانکاریکردن و چاکسازیکردن لە شێوازی حوکمڕانی هەرێم.
قۆناغێکیش ئافرەتان چەند هەنگاو بەرەو پێشچوە، پێویستە "گۆڕان" ئەو تایبەتمەندییە بپارێزن و بەرەو پێشی ببەن، چونکە گەنجان و خوێندکاران بە ژمارە زۆرن و وەک هێزێکی پڕ وزەش تەواو کاریگەرن لە کۆمەڵی کوردیدا، هەربۆیە بایەخدانی زیاتر بەو توێژە دەبێتە وێستگەی سەرکەوتن بۆ ئەو هێزە جەماوەرییە.

08/02/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت