فراکسیۆنه‌کان
  رونکردنەوەیەک لە فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

هاونیشتمانیانی كوردستان، دەنگدەرانی گۆڕان، لە سەر داوا و پێشنیاری فراکسیۆنی گۆڕان و بە رەزامەندی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان و بە راوێژ لەگەڵ ژوری حوکمەت و پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان، فراکسیۆنی گۆڕان بەڕێز سروە عەبدولواحیدی راسپارد خۆی کاندید بکا لە ناو یەکێک لە لیستەکانی عێراقدا، بە مەبەستی شکاندنی نەریتی شکستخواردوی چەندین ساڵەی کاری سیاسی لە عێراق، کە هەمو عێراقیەکان لە سایەیدا زیانی سیاسی و ئابوری و دارایی و مرۆیی و کۆمەڵایەتی و ئەمنیی زۆریان پێ گەیشتوە، بەڵام پێ ئەچێ زەمینەی سەرکەوتنی ئەم بیرۆکەیە هێشتا بە تەواوی پێ نەگەیشتبێ، بۆیە لە پڕ ئەم هەمو ناحەزەی بۆ پەیا بو، وە بۆیە فراکسیۆن پێی باش بو سروە خان لە لیستەکە بکشێتەوە و ئێوارەی دوێنێ، کشایەوە

بیرۆکەی ئەو هەنگاوە، پێشتر فراکسیۆنی گۆڕان لە کۆبونەوەکانیدا تاوتوێی کردبو، هەتا گەیشتە ئەوەی لە کۆبونەوەی (۱٤) ی کانونی دوەمی ئەمساڵدا کە لە بەغدا کرا، فراکسیۆن بیرۆکەکەی کرد بە پێشنیار و ئاراستەی سەرکردایەتی گۆڕانی کرد. ئەسڵی بیرۆکەکە تایبەت نەبو بە بەغدا و سروە خان، بەڵکو گشتگیر بو بۆ هەمو ئەو پارێزگایانەی کە ئەتوانین هەنگاوی وای تیا بنێین.

لە کۆتاییدا فراکسیۆن دوپاتی دەکاتەوە کە سروە خان یەکێکە لە ژنە دڵسۆز و سەرکەوتوەکانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و بە هەمو توانای پشتیوانی دەکات.

فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
(۲۰) ی شوباتی (۲۰۱٨)

21/02/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 30
ژماره‌ی بابه‌ت