فراکسیۆنه‌کان
  مەترسییەک ئاشکرا دەکرێت .. (60) ملیۆن دۆلارى نەوتى کەرکوک نادیارە

عەلى حەمە ساڵح مەترسی ئەوە ئاشکرا دەکات کە لەپێناو بەگەڕخستنەوەى کێڵگە نەوتیەکانى کەرکوک لەلایەن کۆمپانیاى کارەوە حکومەتى هەرێم بە پلانێکى ناوەند قایل ببێت لەبارەى نەوتى کەرکوکەوە و ئەوەش ئاشکرا دەکات کە (60) ملیۆن دۆلار لە پارەى پترۆ دۆلارى کەرکوک خراوەتە سەر حسابى نەجمەدین کەریم و نادیارە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلى حەمە ساڵح، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى گۆڕان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ لە چەند رۆژى رابردودا بەدواداچونێکى وردمان کرد لەسەر ئایندەى نەوتى کەرکوک و کێڵگە نەوتییەکانى و داهاتەکەى و کۆمەڵێک بابەتى ترسناک لەئارادایە کە پەیوەست دەبێت بە ئایندەى ئەو ناوچە کوردستانییانەى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمەوە.

وەک عەلى حەمە ساڵح باسى کرد؛ ئێستا نەوتى کەرکوک بەم شێوەیە دابەش دەکرێت؛  (50) هەزار بەرمیل دەدرێتە پاڵاوگەى کەڵەک، (20) هەزار بەرمیل دەدرێتە پاڵاوگەى کار (56) هەزار بەرمیل بۆ پاڵاوگەى کەرکوک و (12) هەزار بەرمیل بۆ بەغدا و (دو) هەزار بۆ پاڵاوگەى گەیارە دەڕوات.

وتیشى: “پلانى حکومەتى عێراق ئەوەیە کێڵگەکانى کەرکوک بکرێتە یەک کێڵگەى گەورە و ئاستى بەرهەمهێنانى بگەییەننە ملیۆنێک دواتر ملیۆنێک و (500) هەزار بەرمیل، بەوەش ئەو ناوچانە لەروى ئابوریەوە بەتەواوەتى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم دەکەونەوە دەست حکومەتى ناوەندى”.

هەروەک وتى؛ ئەوەى ئێمە درکمان پێکردوە تەنها بۆئەوەى بەگەڕخستنەوەى کێڵگەکانى هاڤانا و باى حەسەن لەلایەن حکومەتى ناوەندەوە بدرێتەوە کۆمپانیاى (کە ئێستا کارکردن تێیاندا راگیراوە)، حکومەتى هەرێم بەم دۆخە رازییە، “ئەوەش زۆر مەترسیدارە”.

هەروەک ئاشکراى کرد؛ لەماوەى (12)مانگى ساڵى (2016) و شەش مانگى یەکەمى (2017) لەسەر پارەى پترۆ دۆلار بڕى (182) ملیۆن دۆلار دراوەتە کەرکوک، بەڵام بڕى (60) ملیۆن دۆلارى ئەو پارەیە دیار نییە کە چى لێهاتوە، چونکە چوەتە سەر حسابى نەجمەدین کەریم پارێزگارى ئەوکاتى کەرکوک لە بانکى کوردستان.

22/02/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 30
ژماره‌ی بابه‌ت