ئه‌نجومه نه‌‌کان
  پێویستە هاوڵاتیان لە زوترین کاتدا کارتی دەنگدان وەربگرنەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت پێویستە هەرچی زوە هاوڵاتیان کارتەکانی دەنگدانیان وەرگرنەوە.

شاندێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە سەرۆکایەتی عەلی قادر بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سەردانی مەکۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەلایەن باژێڕوان و دەستەی بەڕێوەبەر پێشوازیان لێکرا.

لەکۆبونەوەیەکدا بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەولێر جەختی لە گرنگی کارتی دەنگدان کردەوە و رایگەیاند پێویستە هەرچی زوە هاوڵاتیان کارتەکانی دەنگدانیان وەرگرنەوە.

وتیشی: بەپێی ئەو ئامار و داتایەنەی لەبەردەستی کۆمسیۆندان، لە پارێزگای هەولێر زیاتر لە (120) هەزار دەنگدەر بەبەراوارد لەگەڵ هەڵبژاردنی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران زیادیکردوە کە ئەوانیش بریتین لە ئەو هاوڵاتیانەی لەدایکبوی (1997) و (1998) و (1999) و (2000)ن.

عەلی قادر ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتیان دەتوانن تا بەرواری (5/5/2018) بچنە بنکەکانی دەنگدان و کارتی دەنگدان وەربگرنەوە، لەو بەروارەشدا ئاماری ئەو هاوڵاتیانەی کارتەکانتان وەردەگرنەوە رەوانەی بەغدا دەکرێتەوە.

لای خۆشیانەوە مەکۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان بەڵێنیدا کە هاوکار بن لەپێناو هاندانی هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان و کارکردن لەپێناو سەرخستنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان.

 

27/02/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت