فراکسیۆنه‌کان
  فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ عێراقیان ره‌تكرده‌وه‌

فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانی‌ ناو ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای‌ بودحجه‌ی‌ عێراق بۆ ساڵی‌ (2018)، بایكۆتی‌ دانیشتنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێننه‌رانیان كرد.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شدا، فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان رایانگه‌یاند، پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ عێراق بۆ ساڵی‌ (2018) ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ و داوا له‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كورد ده‌كه‌ین له‌سه‌ر مافی‌ كورد بێده‌نگ نه‌بن.

هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌شكرا كه‌ شیعه‌ و سوننه‌ پیلانیان له‌دژی‌ كورد گێڕاوه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای‌ زۆرینه‌ پرۆژه‌ یاساكه‌یان تێپه‌ڕاندوه‌.

ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رایگه‌یاند، فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان ئه‌وه‌ی‌ له‌توانایاندا بێت كردویانه‌ له‌پێناو چه‌سپاندنی‌ مافی‌ كورد له‌پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌، به‌ڵام به‌زۆرینه‌ی‌ ده‌نگی‌ په‌رله‌مانتاران تێبینییه‌كانی‌ لایه‌نی‌ كوردی‌ به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیران و ماوه‌ته‌ سه‌ر سه‌ركردایه‌تیی‌ كورد كه‌ له‌ ئاینده‌دا چ بڕیارێك ده‌ده‌ن بۆ رێگرتنن له‌و نادادپه‌روه‌رییانه‌ی‌ به‌رامبه‌ر كورد ده‌كرێن.

ئه‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌ی‌ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌ كاتێكدا بو كه‌ (12) مادده‌ له‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ عێراق بۆ ساڵی‌ (2018) په‌سه‌ند كرا و هاوكات دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی‌ شه‌ممه‌ هه‌ڵگیرا.

03/03/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 30
ژماره‌ی بابه‌ت