ئه‌نجومه نه‌‌کان
  گۆڕان داوای مۆڵەتی خۆپیشاندان دەکات لە هەولێر

مەکۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان، داوا لە ئیدارەی شارەکە دەکات مۆڵەتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانیان پێبدەن، دژی پەسەندکردنی یاسای چاکسازیی موچە و خانەنشینی.

لە نوسراوێکی فەرمیدا کە ئاراستەی لیژنەی ناوخۆی پارێزگای هەولێری کردوە، ئەنجومەنی قەزای هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان لەڕێگەی دو پارێزەرەوە داوای مۆڵەتی خۆپیشاندان دەکات، دژی پەسەندکردنی یاسای چاکسازیی لە خانەنشینی و موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان.

مۆڵەتەکە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکە لە رژۆی (4/3/2018) وەک فشارێک بۆ رێگرتن لە جیبەجێکردنی ئەو یاسایەی کە رۆژی (27/2/2018) لە پەرلەمانی کوردستان بەزۆرینەی دەنگ پەسەندی کردوە.

بەپێی داواکارییەکەی مەکۆی هەولێر، خۆپیشاندانەکە سەعات (10)ی بەیانی لەبەردەم پارکی منارەوە بۆ بەردەم پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدەدرێت.

03/03/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت