فراکسیۆنه‌کان
  مەسعود حەیدەر: عەبادی و شیعە رازی نەبون پشکی هەرێم زیادبکرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات: نە سەرۆک وەزیرانی عێراق، نە هاوپەیمانی نیشتیمانی عێراق رازی نەبون پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق زیادبکرێت و بۆ ئەوەی پێویستە کورد هەڵوێستی کۆتایی خۆی رابگەیەنێت.

مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لەماوەی رابردودا چەندین کۆبونەوەمان ئەنجامدا زۆرترین بەرگریمان کرد لە موچەی گشت چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکانی ھەرێم، سەرەڕای ئەوەی کە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پشتیوانی گوژمەی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کردوە.

وتیشی :”لە کۆبونەوەی چەند رۆژی رابردودا لە کۆبونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە دەقێکی یاساییم پێشنیازکرد بۆ ئەوەی پشکی کورد لە یاساکە ببێتە نۆ ترلیۆن و پێنج سەد ملیار دینار، بەڵام نە حکومەت و نە کوتلەی ھاوپەیمانی رازی نەبون پشکی کورد چاک بکەنەوە”.

ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند؛ ھەمو پارتە سیاسییەکانی ھەرێم و خەڵکی کوردستان رون بێت کە بڕیاری سیاسی ھەیە بۆ لاوازکردنی ھەرێم و سەپاندنی ئابڵۆقەی ئابوری زیاتر بەسەر چین و توێژەکانی ھەرێم و پێویستە سەرکردایەتی حیزبە سیاسیەکانی ھەرێم و پەرلەمان و حکومەتی ھەرێم بۆ تاوتوێکردنی ھەر ئەگەر و بڕیارێک کۆببنەوە و بڕیاری کۆتایی بدەن و وەرگرتنی ھەڵوێستی سیاسی کوردی لەم ساتەوەختە مێژویەدا لەسەر قووتی خەڵکی ھەرێم و مافە دەستورێکانی ھەرێم ئەرکی ھەمو کەس و لایەنێکە.

04/03/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 30
ژماره‌ی بابه‌ت