فراکسیۆنه‌کان
  رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕانه‌وه‌ بۆ رای‌ گشتی‌

فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای‌ گشتی‌ له‌باره‌ی‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ موچه‌ و خانه‌نشینی‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ بڵاوه‌ ده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپاسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان و هه‌ر نۆ فراكسیۆنه‌كه‌ی‌ تری‌ ناو په‌رله‌مان ده‌كه‌ن كه‌ پشتیوانیان له‌ داواكه‌ی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان كرد.

هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا فراكسیۆنی‌ گۆڕان داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان ده‌كات ده‌كات كه‌ ئه‌و دو گرته‌ ڤیدیۆییه‌ش بڵاو بكه‌نه‌وه‌ كه‌ گۆڕان ده‌نگی‌ نه‌دا به‌ بڕگه‌ی‌ دوی‌ ماده‌ی‌ سێی‌ یاساكه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خانه‌نیشنیی‌ په‌رله‌مانتار و پله‌ تایبه‌ته‌كان و داواشیكرد یاسایی‌ خانه‌نشینیی‌ یه‌كگرتوی‌ عێراق به‌ركار بكرێت.

فراكسیۆنی‌ گۆڕان داوا ده‌كات كه‌مترین موچه‌ی‌ خانه‌نشینی له‌ (400) هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت.

 

رونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی لە فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان

هاوڵاتیانی کوردستان، پاش ئەوەی دوێنێ (3/3/2018) داواکارییەکمان بۆ گەڕاندنەوە و ھەڵوەشاندنەوەی بڕگەی دوی ماددەی سێی تایبەت بە خانەنشینی پەرلەمانتاران و پلە تایبەتەکان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد، ئەمڕۆ(4/3/2018) نۆ فراکسیۆنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵویستی خۆیان بڵاوکردەوە. ئێمە وەک فراکسیۆنی گۆڕان بەم بۆنەیەوە رایدەگەیەنین:

یەک: سوپاسی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین کە داواکاریی فراکسیۆنی گۆڕانی جێبەجێکرد.

دو: سوپاسی هەڵوێستی هەر نۆ فراکسیۆنەکەی پەرلەمان دەکەین، کە دوای داواکارییەکەی دوێنێی ئێمە بۆ گەڕانەوە و هەڵوەشاندنەوەی مادەی خانەنشینی پەرلەمانتار و پلەتایبەتەکان، ئەوانیش داوای گەڕانەوەی مادەکەیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانکرد.

سێ: داوا لەسەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین ئەو دو بەشە ڤیدیۆیەی دانیشتنەکان بڵاوبکاتەوە، كە ئێمە وەک فراکسیۆنی گۆڕان داوای بەرکارکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عیراق دەکەین و دەنگیشمان بە بڕگەی دوی مادەی سێی یاساکە نەداوەو دژی بوین کە تایبەتە بە خانەنشینی پەرلەمانتار و پلەتایبەتەکان.

چوار: داواش دەكەین كەمترین موچەی خانەنشینی لە چوارسەد ھەزار دینار كەمتر نەبێت و، پێداچونەوە بەم ماددەیەش بكرێت.

فراکسیۆنی گۆڕان
4/3/2018

05/03/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 30
ژماره‌ی بابه‌ت