ئه‌نجومه نه‌‌کان
  راگه‌یه‌ندراوێك له‌ مه‌كۆی‌ هه‌ولێری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان

وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ره‌تكرنه‌وه‌ی‌ خۆپیشاندان دژ به‌ یاسایی‌ موچه‌ و خانه‌نشینی‌، مه‌كۆی‌ هه‌ولێری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتوه‌: ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ شاری‌ هه‌ولێر ره‌تیانكرده‌وه‌ كه‌ خۆپیشاندان دژ به‌ یاسای‌ موچه‌ و خانه‌نشینی‌ ئه‌نجام بدرێت هه‌رچه‌نده‌ له‌ رێكه‌وتی‌ (1/3)وه‌ داوای‌ مۆڵه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ خۆپیشاندانیان كردوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌، سه‌ره‌ڕای‌ رێگریكردنیان له‌ خۆپیشاندان، به‌ڵام ئه‌وان هەمیشە بەرگریكاری مافی هاوڵاتیان و دادپەروەری دەبین و بەردەوام دەبین لە خەباتكردن لەو پێناوەدا.

ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:
دەسەڵاتدارانی پارتی بەرگەی خۆپیشاندانێكیان نەگرت دژ بەنادادپەروەری كۆمەڵایەتی
هاوڵاتیانی بەڕێز…

ئێمە وەكو مەكۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان، لەدوای دەرچوانی یاسای خانەنشینی بە قۆستنەوەی زۆرینە و كەمینە و فرسەتهێنان لەلایەن پارتی و یەكێتی و هاوكارەكانیانەوە، لەبەرواری (1/3/2018) بەفەرمی داوای خۆپیشاندانمان كرد لەپارێزگای هەولێر بەمەبەستی فشاردروستكردن بۆ نەهێشتنی بڕگەی (2) ی ماددەی (3)ی پڕۆژە یاسایی چاكسازی لەخانەنشینی و موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان، مەبەستیشمان لەم خۆپیشاندانە ئەوە بو كە پێش ئەوەی رێكارەكانی بەیاسابونی تەواو بێت، كار لەسەر هەمواری ئەو بڕگەیە بكرێت، خانەنشینی پەرلەمانتار و پلە باڵاكان هەڵبوەشێتەوە، لە شوێنیدا سود لە یاسایی خانەنشینی یەكگرتوی عێڕاق وەربگریت، بەڵام دەسەڵاتدارانی شاری هەولێر وەك نەریتی هەمیشەییان رەتیانكردەوە كە خۆپیشاندان دژ بەو نادادپەروەریە كۆمەڵایەتیە ئەنجام بدەین، دەسەڵاتدارانی پارتی لەم شارە بەرگەی خۆپیشاندانێكیان نەگرت دژ بە نادادپەروەری كۆمەڵایەتی.

ئێمە وەكو بزوتنەوەی گۆڕان، نوێنەرەكانمان ئەو بڕگە و مادەیه‌یان رەتكردەوە كە تایبەت بە خانەنشینی پلەتایبەت و باڵاكان و دژی وەستانەوه‌ و دەنگیان پێ نەدا، بەئەركی خۆمانی دەزانین هەمو ڕێكارێكی یاسایی و مەدەنی بگرینەبەر دژ بە نادادپەروەری كۆمەڵایەتی، هەرچەندە پڕۆژە یاساكە لە پەرلەمان پەسندكراوە، بەڵام بەپێی دابەشكردنی دەسەڵاتی سەرۆكایەتی هەرێم كە دەسەڵاتی پەسه‌ندكردنی پڕۆژەیاسا دراوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆیە پێویستە پڕۆژەیاساكە پێداچونەوەی پێ بكرێت پێش ئەوەی لەرۆژنامەی فەرمی وەقائیعی كوردستان بڵاو بكرێتەوە، ئەمەش لە پێناو بەرجەستەكردنی دادپەروەری لە یاساكە.

جەختیش لەوە دەكەینەوە كە هەمیشە بەرگریكاری مافی هاوڵاتیان و دادپەروەری دەبین و بەردەوام دەبین لە خەباتكردن لەم پێناوەدا.

مەكۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان
(4/3/2018)

05/03/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت