فراکسیۆنه‌کان
  د. یوسف محه‌مه‌د؛ مانه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه‌ به‌زیو و شكستخواردووه‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێری زیاترمان ده‌بات
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌، د. یوسف محه‌مه‌د، له‌شاری رانیه‌ به‌شداریكرد له‌ دووەمین دیداری دەروازی راپەڕین، کە  لە لایەن رێکخراوی چرای چەوساوەکانی راپەڕینەوە رێکخرابوو.

له‌دیداره‌كه‌دا نوێنه‌ری چه‌ند حزب لایه‌نێكی دیكه‌ به‌شدارییان تێداكرد، و تیایدا د. یوسف محه‌مه‌د وتی؛ ڕاپەڕین ئامانجی گێڕانەوەی حوکمڕانی بووە بۆ خەڵک و پاراستنی بەرژەوەندی خەڵک. بەڵام بە جۆرێک لە جۆرەکان حوکمڕانییەکمان کرد کە هاوشێوەی ئەو حوکمڕانییە بێت کە دژی راپەڕین.

د. یوسف محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد؛ گۆڕان له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا توانی شێوازی ململانێ بگۆڕێ لە ململانێی خوێناوییەوە بۆ ململانێی ئاشتیانەو ئۆپۆزسیۆنیی کاریگەر.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد؛ بەهۆی هەڵەی ریفراندۆمەوە سودمەند نەبووین لە قوربانیدانمان لە جەنگی دژی تێرور، لە کاتێکدا پێشمەرگە هێزێکی کاریگەری ئەو جەنگە بوو.

د. یوسف محه‌مه‌د هۆشداریدا له‌ مانەوەی سیستمی حوکم بەمشیوازە به‌زیو و شکستخواردووه‌ و وتی؛ "بەرەو هەڵدێری زیاترمان دەبات".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا د. یوسف محه‌مه‌د وتی؛ "گەشبینم و داواکارم خەڵکی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٨ دا بە ئیرادەی بەهێزی خۆیان، گۆڕانکاری لە سیستم و ژیانی سیاسیدا بکەن".




.
11/03/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 30
ژماره‌ی بابه‌ت