فراکسیۆنه‌کان
  برزۆ مه‌جید؛ گۆڕان هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابووه‌ هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند؛ تادێت هه‌ندێك ئه‌و سیاسی و هێزانه‌ی شكستیانهێناوه‌ له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و ئیداره‌دانی خه‌ڵكدا پڕوپاگه‌نده‌ و قسه‌ی ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووه‌ له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت. كه‌ له‌ راستیدا ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته‌.

برزۆ مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ لێدوانێكدا بۆ دیجیتاڵ میدیای KNN وتی؛ ئەو قسانە راست نین كە دەوترێت گۆڕان لەگەڵ ئەوە نەبووە ھەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، بە پێچەوانەوە گۆڕان ھەمیشە لەگەڵ ئەوە بووە ھەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیاندا و، بە تۆمارێكی پاكی دەنگدەران و، دوور لە ساختەكاری ئەنجامبدرێت.

ئه‌وه‌شی به‌ بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ ئەوە گۆڕانیش نەبوو تەمەنی پەرلەمانی درێژ كردەوە بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدانه‌كرێت، بەڵكو پارتی و یەكێتی و ھاوئاوازەكانیان بوون.

بڕیاره‌ رۆژی 12ی ئایاری 2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ لیستی سه‌ربه‌خۆ له‌ پارێزگاكانی (سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك) به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌كات و له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانیشدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ لیستی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ (كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ریی) به‌ لیستی هاوبه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كات.
11/03/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 30
ژماره‌ی بابه‌ت