فراکسیۆنه‌کان
  فراکسیۆنى گۆڕان جارێکى دیکە داواى کۆبونەوەى نائاسایى پەرلەمان دەکات لەسەر عەفرین

فراکسیۆنى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ عەفرین لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە و ئەگەری کۆمەڵکوژیی لەئارادایە، بۆ دوەمجاریش داواى گرێدانى کۆبونەوەى نائاسایى پەرلەمان دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان بەیاننامەیەکى لەبارەى دۆخى عەفرینەوە ئاڕاستەى راى گشتى و سەرۆکایەتى پەرلەمان کرد و تێیدا جگە لە ئیدانە کردنی پەلاماردانەکانی سوپای تورکیا و هاوکارە سورییەکانی بۆ سەر کانتۆنى عەفرین رایگەیاندوە؛ عەفرین لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە و ئەگەری کۆمەڵکوژیی لەئارادایە، بۆیە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەڵەتی، بەتایبەت ئەمەریکا و روسیا بەرپرسیاردەبینین لە ریگریکردن لە کۆمەڵکوژی و راوەستاندنی پەلاماریی دڕندانەی تورکیا.

جگەلەوەى داوای لە گشت رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى کردوە رێگری لە کۆمەڵکوژی و پێشیلکاریی زیاتری مافی گەلانی عەفرین بگرن، داواى لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردوە “بەپێی ماددەی شەش لە پەیڕەوی ناوخۆ دانیشتنێکی نائاسایی دەستبەجێ رابگەیەنن سەبارەت بە مەترسییەکانی سەر عەفرین”.

11/03/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 29
ژماره‌ی بابه‌ت