ئه‌نجومه نه‌‌کان
  مەکۆى هەولێر: دوای (27) ساڵ تەواوى ئامانجەكان نەهاتونەتە دی
مەکۆی‌ هەولێری‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان رایدەگەیەنیت؛ (27) ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا هاوڵاتیانی شاری هەولێر راپەڕین دژ بە دیكتاتۆریەت و نادادپەروەری و شارەکەیان لە حیزبی بەعس پاكکردەوە و ئازادیان کرد، بەڵام تائێستا ئامانجەكان بەتەواوەتی نەهاتونەتە دی و هاوڵاتیانی هەرێم كوردستان دوچاری چەندین قەیرانی جۆراو جۆر هاتون لەلایەن دەسەڵاتی سیاسیەوە.

رۆژی یەکشەممە (11)ی‌ ئازار ساڵیادی‌ راپەڕینی‌ شاری‌ هەولێرە دژ بە رژێمی‌ بەعس، لەو یادەدا مەکۆی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان لە هەولێر راگەیەنراوێکی‌ بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە؛ لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا و لە درێژەی ئازادكردنی شار و شارۆچەكەكانی كوردستان لەچنگ رژێمی بەعسی فاشیست، هاوڵاتیانی شاری هەولێر راپەڕین، راپەڕینی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دژ بە دیكتاتۆریەت و ستەم و چەوسانەوە و نادادپەروەری خۆسەپێنی رژێمی بەعس بو.

ئەوەشی‌ تێداخراوەتەڕو؛ راپەڕینی هاوڵاتیانی شاری هەولێر بۆ بەدیهێنانی ژیانێكی شایستە بو، بەڵام بەداخەوە  دوای (27) ساڵ، تائێستا ئامانجەكانی بەتەواوەتی نەهاتونەتە دی و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دوچاری چەندین قەیرانی جۆراو جۆر هاتون لەلایەن دەسەڵاتی سیاسیەوە و دەسەڵات باری سەرشانی هاوڵاتیان و كاسبكاران قورستركردوە.

لێرەوە جەخت لەسەر پێویستی باشكردنی ژیان و بژێوی خەڵك دەكەینەوە و داوا دەكەین دەسەڵاتی كوردی كۆتایی بێنێت لە سەپاندنی ئەو بارە قورسەی بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانیدا هێناوە.
12/03/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت