فراکسیۆنه‌کان
  گۆڕان: پێویستە جیهان رێگریی لە شاڵاوی مرۆڤکوژانەی تورکیا بکات
فراکسیۆنی گۆڕان بەتوندی ئیدانەی شەهیدکردنی چوار هاوڵاتی ناوچەی قەسرێ دەکات لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە و داوا لە نەتەوەیەکگرتوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش و وڵاتانی یەکێتی ئەورپا دەکات رێگریی بکەن لە شاڵاوی مرۆڤکوژانەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر گەلی کوردستان.


هەروەک بەپێویستی دەزانێت؛ حکومەتی بەغداد دەستبەجێ لەبارەی سنوربەزاندنی ئاسمانی و زەمینی عیراقەوە و بەرپرسیارێتی دەستورییانەی خۆی لەئاستی نێونەتەوەییدا جێبەجێبکات.

دەقی بەیاننامەکە:

بەیاننامەی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە پەلامارە دڕندانەكەی دەوڵەتی توركیا و شەھید كردنی ھاونیشتمانیان
دەوڵەتی تورکیا جارێکی تر بە بەرچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و حکومەتی بەغدا و هەرێمی کوردستانەوە پەلاماری دڕندانەی کردەوە سەر هاونیشتمانیانی سڤیل و لە قەسرێ و دەوروبەری چوار ھاونیشتمانی شەھید كرد.
ئێمە وەک فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، بەتوندی ئیدانەی ئەم کۆمەڵکوژییە دەکەین و شەرمەزاری دەکەین.
داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و وڵاتانی یەکێتی ئەورپا دەکەین رێگریی بکەن لە شاڵاوی مرۆڤکوژانەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر گەلی ئێمە، گەلی کوردستان.
پێویستە حکومەتی بەغداد دەستبەجێ لەبارەی سنوربەزاندنی ئاسمانی و زەمینی عیراقەوە و بەرپرسیارێتی دەستورییانەی خۆی لەئاستی نێونەتەوەییدا جێبەجێبکات.
فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان
22/3/2018

22/03/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 30
ژماره‌ی بابه‌ت