فراکسیۆنه‌کان
   فراکسیۆنی گۆڕان: داوا لە دەسەڵاتدارانی ھەرێم دەکەین ملكەچی بڕیارەكەی توركیا نەبن
فراکسیۆنی گۆڕان داوا لە دەسەڵاتدارانی ھەرێم دەکات ملكەچی بڕیارەكەی حكومەتی توركیا نەبن، بەپێچەوانەوە بەرپرسیار دەبن لە دەرەنجامە خراپەكانی.

ئەمڕۆ هەینی سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە لێدوانێکدا، دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی بەروی هەرێمی کوردستان و تەنیا هەولێردا راگەیاندو بە کۆمەڵێک پاساوە سلێمانی خستە دەرەوەی بڕیارەکەیان.

لە بەرامبەردا فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە رایگەیاندوە؛ بەتەواوی ئەو قسانە ئیدانە دەکەین و هەمو ئەو چالاکییە جەماوەرییانەی لەم شارەدا و لە شارەکانی دیکەی کوردستاندا بەرێوەچون لە چوارچێوەی پشتیوانی مافی رەوای گەلەکەمان لە رۆژئاوا و ناوچەکانی دیکەی کوردستان بوە.

هەروەک هۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی هەرێم و دەڵێت: ئێمە بڕیاری حکومەتی تورکیا بە هەوڵی زیاتر لێکترازانی ھەرێم و گەلەکەمان لەباشور تێدەگەین و، پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێم ملکەچی بڕیارەکەی تورکیا نەبن، بە پێچەوانەوە بەرپرسیاردەبن لە دەرئەنجامە خراپەکانی.

دەقی بەیاننامەی فراكسیۆنی گۆڕان
بەیاننامەی فراكسیۆنی گۆڕان لەسەر لێدوانی سەرۆك وەزیرانی توركیا تایبەت بە ئەنجامنەدانی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ سلێمانی

ئەمرۆ هەینی سەرەک وەزیرانی حکومەتی تورکیا لە لێدوانێکیدا کردنەوەی گەشتی ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی بەروی هەرێمی کوردستان و تەنیا هەولێردا راگەیاند و شاری سلێمانی خستە دەرەوەی بڕیارەکەیانەوە و پاساوی ناڕەوا و بێ بنەمای ئاراستەی شاری خۆشەویستی سلێمانیکرد.
ئێمە وەک فراکسیۆنی گۆڕان بەتەواوی ئەو قسانە ئیدانە دەکەین و هەمو ئەو چالاکییە جەماوەرییانەی لەم شارەدا و لە شارەکانی دیکەی کوردستاندا بەرێوەچون لە چوارچێوەی پشتیوانی مافی رەوای گەلەکەمان لە رۆژئاوا و ناوچەکانی دیکەی کوردستان بوەو، ئێمە بە شێوازی مەدەنیانە پشتیوانیمان كردوە.
 گەلەکەمان بەگشتی و سلێمانیش لە تێکۆشانی سیاسیدا هەمیشە دژی تیرۆربوە و قوربانی تیرۆربوە.
ئێمە بریاری حکومەتی تورکیا بە هەوڵی زیاتر لێکترازانی ھەرێم و گەلەکەمان لەباشور تێدەگەین و، پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ملکەچی بریارەکەی تورکیا نەبن, بە پێچەوانەوە بەرپرسیاردەبن لە دەرئەنجامە خراپەکانی.

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان
٢٣/٣/٢٠١٨
24/03/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 30
ژماره‌ی بابه‌ت