فراکسیۆنه‌کان
  پرۆژەیەکی گۆڕان لەبەرژەوەندی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی پەسەندکرا
پڕۆژەیەکی‌ فراکسیۆنی‌ گۆڕان کە لەبەرژوەندی‌ کەسوکاری‌ شەهیدان و زیندانیانی‌ سیاسی‌ هەرێمی‌ کوردستان پێشکەشی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق کرابو پەسەند کرا و بەوپێیە موچەی‌ ئەو توێژانە هاوتای‌ بەغدا دەکرێت.

دوای‌ نیوەڕۆی‌ رۆژی سێشەممە، ئەمین بەکر سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (سبەی‌) راگەیاند؛ پەرلەمانی عێراق دەنگی دا بە پرۆژە یاسای یەکخستنی موچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان و هاوتاکردنی موچە و دەرماڵەکانیان هاوشێوەی بەغدا.

وتیشی‌: "ئەو پڕۆژە یاسایەی‌ پەسەند کرا لەلایەن فراکسیۆنی‌ گۆڕانەوە پێشکەشی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەران کراوە بۆئەوەی‌ موچە و دەماڵەی‌ ئەو چین و تویژە وەک هاوتاکانیان لێبکرێت لە بەغدا و هەمان ماف و ئیمتیازیان هەبێت".

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان وتیشی‌:"بە پەسەندکردنی‌ پڕۆژە یاساکە موچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هەرێم هاوتای بەغدا دەکرێت".

ئاماژەی بەوەکرد؛ بەپێی بڕیارەکە یەکخستنی شایستەکانی زیندانیانی سیاسی وکەسوکاری شەهیدانی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی لەخۆگرتوە و دوای هەماهەنگی نێوان هەردو دەزگای زیندانە سیاسییەکان و شەهیدانی عێراق لەگەڵ وەزارەتی شەهیدانی هەرێم، رێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێکرنی ئەو بڕیارە دەگیرێتەبەر.

29/03/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 30
ژماره‌ی بابه‌ت