فراکسیۆنه‌کان
  دەستدرێژی و پەلاماردانی خۆپیشاندەران دەگەیەندرێتە کۆنگرێسی ئەمەریکا
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌گه‌ڵ دو ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا تاوتوێی‌ ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ ده‌كات له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی خۆپیشانده‌ر له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌مین به‌كر، سه‌رۆكی فراكسیۆنی‌ گۆران له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ هه‌ردو كۆنگریس مانی ئه‌مه‌ریكی كرستۆڤه‌ر باڕ و ئیریگ تراگه‌ر، ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی‌ كۆنگرێس له‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ شاری‌ به‌غدا كۆبوه‌وه‌.

له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان باسی له‌و ده‌ستدرێژیانه‌ كرد كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك ده‌كرێته‌ سه‌ر ئازادی‌ راده‌ربڕین و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندین مامۆستاو فه‌رمانبه‌رو رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانتار و خۆپیشانده‌رانی‌ تر له‌ چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان روبه‌ڕوی‌ گرتن و لێدان ده‌بنه‌وه‌ به‌بێ هیچ سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ك له‌ بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ.

وتیشی: خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ مافی ره‌وای‌ موچه‌خۆرانی هه‌رێمه‌ و داوای‌ مافێكی ره‌وای‌ خۆیان ده‌كه‌ن كه‌ له‌ڕوی‌ یاساییه‌وه‌ بۆیان فه‌راهه‌م كراوه‌.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ هه‌ردو كۆنگرێس مان نیگه‌رانی خۆیان له‌و دۆخی هه‌رێمی كوردستان و روداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند، كه‌ به‌دواداچونی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستدرێژیه‌كان و ئیداره‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ گۆڕانكارییه‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌.
29/03/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 30
ژماره‌ی بابه‌ت