هه‌واڵ و چالاكی‌
  رێکخەری گشتی: دەبێت چاکسازى ریشەیی لە بوارى سیاسی و ئابوریدا ئەنجامبدرێت
رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەپێویستی زانی، چاکسازیی لە بواری سیاسی و ئابوری لەهەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت و حکومەتى شەراکەت بەردەوام بێت لەعێراق، هەروەک پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕانی بۆ رۆژئاوای کوردستان دوپات کردەوە.

رۆژی سێشەممە، عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بەئامادەبونی محەمەد تۆفیق رەحیم ئەندامى خانەى راپەڕاندن و هۆشیار عومەر عەلى رێکخەرى ژورى پەیوەندیە دیپلۆماسیەکان، لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەکە پێشوازى لە دۆمنیک ماس کونسوڵى گشتى فەرەنسا لە هەرێمى کوردستان کرد.


لە کۆبونەوەکەدا، رێکخەرى گشتى بزوتنەوەی گۆڕان، جەختی کردەوە کە دەبێت چاکسازی ریشەیی لە بوارى سیاسی و ئابوریدا لە هەرێمی کوردستان بکرێت، دەربارەى عێراقیش هیواى خواست حکومەتى تەوافق و شەراکەت بەردەوام بێت و دور بکەوینەوە لە حکومەتى زۆرینە، چونکە دژ بە بنەماکانى دامەزراندنى عێراقى نوێیە.


لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا بۆ کونسوڵى فەرەنسا رونکرایەوە کە دەبێت دۆخى ناوچە دابڕێنراوەکان ئاسایی بکرێتەوە و هێزە چەکدارەکان بکرێنە دەرەوەی شارەکان و هێزى هاوبەش دروست بکرێت.


لە کۆبونەوەکەدا، وەفدى گۆڕان پشتیوانى خۆی بۆ رۆژئاواى کوردستان دوپاتکردەوەو بڕیارى ئەو پارچەیەی کوردستان لە بارەى ئایندەى خۆیانەوە بە گرنگ زانرا.

 

04/04/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 30
ژماره‌ی بابه‌ت