هه‌واڵ و چالاكی‌
  رێکخەری گشتی: لەم هەڵبژاردنەدا گۆڕان سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنێت
رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، رایدەگەیەنێت: بزوتنەوەی گۆڕان لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنێت، کە کاریگەریی گەورەی هەیە لەسەر هەڵبژاردنەکانی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان.

 

ئەمڕۆ شەممە، لە کۆبونەوەی لەگەڵ  رایەڵە و بازنەکانى سلێمانى بزوتنەوەى گۆڕان، عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان وتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کاریگەریی دەبێت لەسەر دابینکردنی مافە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی کورد لە بەغدا.

رێکخەری گشتی رایگەیاند: لەم هەڵبژاردنەدا بزوتنەوەی گۆڕان، سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنێت و بۆ پێشەوە دەچێت و دەبێت لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، گۆڕان لیستی یەکەم بێت، چونکە کاریگەریی دەبێت بۆ سەر هەڵبژاردەکانی داهاتو بەتایبەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

وتیشی :"سەرکەوتنی گۆڕان کاریگەریی دەبێت بۆ دابینکردنی مافە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان و مافە رەواکانمان لە بەغدا و دەوڵەتی ئیتیحادی عێراق".

عومەر سەید عەلی، لە پەیامەکەیدا بۆ هەڵسوڕاوان جەختی کردەوە کە بەهیمەتی ئەوان و هەمو لایەک بزوتنەوەی گۆڕان بەرەو سەرکەوتن دەڕوات".

08/04/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 30
ژماره‌ی بابه‌ت