هه‌واڵ و چالاكی‌
  عومەر سەید عەلى: رەوەندی كوردی بەشێكی دانەبڕاوە لە ستراتیژی گۆڕان
رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ رەوەندی كوردی بەشێكی دانەبڕاوە لە ستراتیژی گۆڕان و پشتیوانێكی گەورەن بۆ گەلی كورد، دەشڵێت:"هەرێمی كوردستان بەهۆی سیاسەتی چەوتی دەسەڵات و شكستی حكومەت و لە دەرئەنجامى گوێنەگرتن و زاڵکردنى بەرژەوەندى کەسى و حیزبى بەسەر بەرژوەندییە نیشتیمانى و نەتەوەییەکاندا، لە دۆخێكی ئابوری و سیاسی و ئەمنی نالەباردایە و هاوڵاتیان لە دۆخێكی خراپدان".

عومەر سەید عەلی، رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان پەیامێک ئاڕاستەی كۆنفرانسی گشتى ئەنجومەنەکانى گۆڕان لە ئەوروپا دەکات کە لە وڵاتى بەلژیكا بەڕێوەدەچێت لەژێر ناوی (رەوەندی كوردی لە ستراتیژی بزوتنەوەی گۆڕان) و تێیدا دوپاتى کردوەتەوە کە رەوەندی كوردی بەشێكی دانەبڕاوە لە ستراتیژی گۆڕان و پشتیوانێكی گەورەن بۆ گەلی كورد و دەڵێت:"پایەیەکى سەرەکین لە ستراتیژى کارکردنى بزوتنەوەى گۆڕان".

رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان ئاماژەى بەوەکردوە؛ هەرێمى کوردستان بەهۆى سیاسەتى چەوتى دەسەڵات و شکستى حکومەتەوە لە دۆخێکى ئابورى و سیاسى و ئەمنى نالەباردایە و هاوڵاتیان و فەرمانبەران لە بارێکى گوزەرانى خراپدا دەژین و دەڵێت: "پێگەى هەرێم لەناوخۆى عێراق و دەرەوە تادێت لاوازتر دەبێت، بەتایبەت پاش لێکەوتەکانى ریفراندۆم کە کاتەکەى گونجاو نەبو، دواتریش کارەساتى (16)ى ئۆکتۆبەرى بەدوادا هات، ئەمەش دەرئەنجامى گوێنەگرتن و بێمنەتى دەسەڵات و نەبونى ئەنجێنداى نیشتیمانى و زاڵکردنى بەرژەوەندى کەسى و حیزبى بەسەر بەرژوەندییە نیشتیمانى و نەتەوەییەکان بو".
08/04/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 30
ژماره‌ی بابه‌ت