هه‌واڵ و چالاكی‌
  بەوێنە؛ رێكخه‌ری‌ گشتیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان گه‌یشته‌ دهۆك
پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌)، عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ شاری‌ دهۆك و سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ له‌و شاره‌ كرد.

سه‌ردانه‌كه‌ی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ هه‌ڵسوڕاوانى دهۆك و ده‌ڤه‌ری‌ بادینانه‌ به‌گشتی‌ و له‌چوارچێوه‌ی‌ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق.

بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی‌ دهۆك ساز بكات و وتارێك پێشكه‌ش بكات.

 

دهۆک - مەسعود هادی

 

 

 

08/04/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 31
ژماره‌ی بابه‌ت