هه‌واڵ و چالاكی‌
  عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌: ده‌بێ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دیموكراسیه‌ت په‌یڕه‌و بكه‌ن
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاند، ده‌بێ هه‌مو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ ناوخۆی‌ عێراق و هه‌رێم بنه‌مای‌ دیموكراسیه‌ت پیاده‌ بكه‌ن و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان بكه‌نه‌ دامه‌زراوه‌ی‌ نیشتمانی‌.

له‌میانی‌ كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕانخوازانی‌ سنوری‌ قه‌زای‌ چۆمانی‌ سه‌ربه‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاند، ئامانجی‌ سه‌ره‌كیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بریتییه‌ له‌ هێنانه‌كایه‌ی‌ سیسته‌مێكی‌ سیاسی‌ له‌ عێراق كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ته‌وافوق و هاوسه‌نگی‌ و شه‌راكه‌ت بێت، شه‌راكه‌ت له‌ بڕیاری‌ سیاسیدا.

وتیشی‌، "ئه‌م ئامانجه‌ به‌ته‌نها به‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان نایه‌ته‌دی‌، به‌ڵكو به‌هه‌مو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كرێت، هه‌مو لایه‌نه‌كانیش ده‌بێ بنه‌مای‌ دیموكراسیه‌ت و ئازادی‌ په‌یڕه‌و بكه‌ن و ده‌بێ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان بكرێنه‌ دامه‌زراوه‌ی‌ نیشتمانی‌".

رێكخه‌ری‌ گشتیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان داوای‌ له‌ به‌شداربوانی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ كرد به‌گڕوتێنێكی‌ به‌هێزتر له‌ رابردو بچنه‌ ناو خه‌ڵكه‌وه‌ و كاربكه‌ن بۆ سه‌رخستنی‌ په‌یام و به‌رنامه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقدا ده‌نگ و قورسایی‌ گۆڕان زیاد بكه‌ن.
13/04/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 30
ژماره‌ی بابه‌ت