ژوره‌کان
   بەرنامەی سیاسی لیستی گۆڕان بۆ ئامانجە نیشتیمانییەکان
یستی ژمارە (142)ی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەیەکی سیاسی گەورەی داڕشتوە کە چەندین تەوەر لە خۆ دەگرێت و رۆژانە (سبەی) بەش بە بەش بڵاویان دەکاتەوە.

یەکێک لە بەرنامە سیاسییەکانی لیستی ژمارە (142)ی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بریتییە لە (ئامانجە نیشتیمانییەکان)، کە خۆی دەبینێتەوە لە جێبەجێکردن و چەسپاندنی پرەنسیپی جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكانی (یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەری)، بە شێوازێکی تەندروست و پتەوكردنی پرەنسیپەكانی سیستمی فیدراڵی، لەسەر بنچینەی (دەوڵەتی هاوڵاتی، دەوڵەتی یاسا، شەراكەتی راستەقینە)، لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكان.

تەوەری یەكەم: ئامانجە نیشتیمانییەکان
1.    پتەوكردنی پرەنسیپەكانی سیستمی فیدراڵی، لەسەر بنچینەی (دەوڵەتی هاوڵاتی، دەوڵەتی یاسا، شەراكەتی راستەقینە)، لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكان، بەگوێرەی دەستوری هەمیشەیی عێراق.
2.    جێبەجێکردن و چەسپاندنی پرەنسیپی جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكانی (یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەری)، بە شێوازێکی تەندروست.
3.    هە‌ڵبژاردنی كاندیدی پسپۆڕ و سەربەخۆ )تەكنۆكرات(، بۆ دەستە سەربەخۆكان و پۆستەكانی دەسەڵاتی دادوەری.
4.    بەدامەزراوەیکردنی دامودەزگاکانی دەوڵەت و حکومەت و بنبڕکردنی هەژمون و دەستی حیزب لە دامەزراوەکاندا، لەڕێگای بەمەدەنیكردنی رۆڵ و چالاكییەكانی حیزب لە ململانێی سیاسیدا.
5.    پشتگیریكردنی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و راگەیاندنی ئازاد و پاراستنی سەربەخۆییان، لەپێناو خزمەتكردنی بەرژەوەندییە مەدەنی و پیشەییەكانی سەرجەم توێژەكانی كۆمەڵگا.
6.    دامەزراندنی ئەنجومەنی فیدراڵی، بەپێی مادەی (٦٥)ی دەستورو بنەماو پێوەرە كارپێكراوەكانی وڵاتە فیدراڵییە پێشكەوتوەكانی جیهان، هەروەها زامنی ئەوە بکرێت نوێنەرانی هەرێم لە ئەنجومەنەكەدا مافی ڤیتۆكردنی ئەو یاسایانەیان هەبێت، كە پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
7.    چەسپاندنی تەوافوق و هاوسەنگی و شەراکەتی راستەقینە لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق، لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و حکومەتدا.
15/04/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت