ژوره‌کان
  وێنە؛ کەرنەڤاڵى بانگەشەى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕان لە سلێمانى
بزوتنەوەى گۆڕان لە گردى زەرگەتە لە شارى سلێمانى کەرنەڤاڵى بانگەشەى هەڵبژاردنى بۆ سەرخستنى لیستى (142)ى گۆڕان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دەستپێکرد.

دواى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردن لە کەرنەڤاڵێکى بەرفراوان لە شارى هەولێرەوە، سەعات (5:00)ى ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە لە گردى زەرگەتە و لەسەر ئارامگەى نەوشیروان مستەفا، بە ئامادەبونى عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى و ئەندامانى خانەى راپەڕاندن و ئەندامانى جڤاتى نیشتیمانى و ژمارەیەکى بەرچاو لە گۆڕانخوازان بانگەشەى بزوتنەوەکە بۆ لیستى ژمارە (142) دەستپێکرد.

کەرنەڤاڵەکە بە وتارێکى مێژویى رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بۆ خەڵکى کوردستان دەستیپێکرد، دواتر پەیامى بزوتنەوەى گۆڕان لەلایەن محەمەد تۆفیق رەحیم، ئەندامى خانەى راپەڕاندن خوێندرایەوە.

لاى خۆیەوە هۆشیار عومەر عەلى، رێکخەرى ژورى پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە وتارێکدا ئاماژەى بە کاریگەریى بزوتنەوەى گۆڕان کرد لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و رێزگرتن لە مافى تاک و هاوڵاتى بون و عەدالەتى.
16/04/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت