ژوره‌کان
  بەرنامەی لیستی (نیشتیمان) بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بەرنامەی لیستی نیشتمان (ژمارە 183)
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2018

 
لیستی نیشتمان، بەشداری دەكات لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە  (12/5/2018)، بە لیستی ژمارە (183)، كاردەكات بۆ بەدیهێنانی ئەم بەرنامەیەی خوارەوە:

 یەكەم: لەسەر ئاستی دەستوری و سیاسی و ئەمنی
1.    ئاساییكردنەوەی دۆخی ئەمنی و سیاسی ئەو ناوچانەی لەدوای 16ی ئوكتۆبەری 2017وە گۆڕانكارییان بەسەرداهاتوە.
2.    پێداگری لەسەر جێبەجێكردنی مادەی ١٤٠ی دەستوری هەمیشەیی عێراق، بە سەرجەم بڕگەكانییەوە، چارەسەركردنی یاسایی كێشەی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەکان و قەرەبوی زیانلێكەوتوانی ئەو ناوچانە.
3.    بەڕێوەبردنی ناوچە دابڕێندراوەكان، بەهاوبەشی لەنێوان حكومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستاندا، تا یەكلاییكردنەوەی چارەنوسیان بەپێی دەستور.
4.    پێویستە دۆسێی ئەمنیی ئەو ناوچانە، بەشێوەیەكی سەرەكی بسپێردرێت بە هێزە ئەمنییە ناوخۆییەكان و حكومەتی فیدڕاڵ هاوکارییان بکات.
5.    بنبڕكردنی هەژمون و دەسەڵاتی حزب لە دامەزراوەکاندا، لەڕێگەی بەمەدەنیكردنی رۆڵ و چالاكییەكانی لە ململانێی سیاسی و لە چوارچێوەی یاسادا.
6.    پشتگیریكردنی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و پاراستنی سەربەخۆییان لەپێناو خزمەتكردنی بەرژەوەندییە مەدەنی و پیشەییەكانی سەرجەم توێژەكانی كۆمەڵگا.
7.    داکۆکیکردن و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و دەستەبەرکردنی ئازادیی رۆژنامەگەری.
8.    دروستكردنی پردی متمانەی دو سەرە و پێكەوە ژیانی برایانە لە نێوان پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكانی عێراق، لەسەر بنەمای دادپەروەری و شەراكەت و پێكەوەژیان و ئەزمونی مێژویی هاوبەش و زامنكردنی مافە دەستورییەكانیان، بەمەبەستی هێنانەدی و  پتەوكردنی رایەڵەكانی تەبایی و دۆستایەتی.
9.    كاركردن بۆ نەهێشتنی جیاكاری و ستەمی نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی و رەگەزیی لەسەر هاولاتیان بەتایبەتی ئێزیدی و صابئە و شەبەك و فەیلییەكان و دەستەبەركردنی مافە دەستورییەكانیان.
10.    بەگژداچونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و رەگەزپەرستی و دەمارگیری.
11.    كاراكردنی رۆڵی دەستە و كۆمسیۆنە سەربەخۆكان و چاوخشاندنەوە بە پێكهاتەیان لەسەر بنەمای پیشەییبون و بێلایەنی و پێوەرە نێودەوڵەتییەكان و هاوسەنگی لەنێوان پێكهاتەكانی گەلانی عێراقدا.
12.    رێگەگرتن لە بەكارهێنانی دامودەزگا حكومییەكان بۆ بەرژەوەندی كەسی و تایبەت و بنبڕكردنی دەستێوەردانی حزبی تیایاندا.
13.    دامەزراندنی ئەنجومەنی فیدراڵی بەپێی ماددەی 65ی دەستور و بنەما و پێوەرە كارپێكراوەكان لە وڵاتە فیدراڵییە پێشكەوتوەكاندا.
14.    ئیدانەكردن و بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خەڵكی مەدەنی، راپێچكردنی بەرپرسانی ئەم روداوانە بۆ بەردەم دادگا، گەشەپێدانی گیانی لێبوردەیی لە نێوان تاكەكانی گەلی عێراقدا.
15.    بنیادنانەوەی سوپای عێراق لەسەر بنەمای نیشتمانی، بە لەبەرچاوگرتنی ڕێژەی پێكهاتەكان و بە دورگرتنی لە ململانێ‌ سیاسییەكان.
16.    پاراستنی بنەمای هاوسەنگی (التوازن) لە سەرجەم دامودەزگا سەربازی و مەدەنی و دیبلۆماسییەكاندا، كە ڕەچاوی هەمو پێكهاتەكانی عێراقی تیادا بكرێت.
17.    ئەو یاسا خزمەتگوزاری و ئابورییە فیدراڵییانەی کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندایە، پێویستە لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێبکرێن.
 
دوەم: لەسەر ئاستی كارگێڕی و ئابوری و دارایی
1.    كاراكردن و بەهێزكردنی بنەمای لامەركەزی لەپێناو فراوانكردنی دەسەڵاتە كارگێڕی و داراییەكانی یەكە ئیدارییەكان، بەتایبەتی لەڕوی توانای گەشەپێدان و جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان.
2.    روبەڕوبونەوەی‌ دیاردەی گەندەڵی لەسەر بنەمای رۆشنی لە داهات و خەرجی گشتی، بە دەركردنی ئەو یاسایانەی دەبنە هۆی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و كاراكردنی ئەو یاسایانەی پێشتر دەركراون.
3.    كاركردن بۆ چەسپاندنی كردەیی بنەمای تەوافوقی سیاسی، لە بەرێوەبردنی دەوڵەتی عێراقدا بۆ پشتگیریكردنی ئاشتی ناوخۆیی و دایەلۆگی نیشتمانی بەجۆرێك مافی هەمو پێكهاتەكانی عێراق دادگەرانە مسۆگەر بكات.
4.    كاركردن لەسەر بنەماكانی شەفافیەت و لێپرسینەوە و پاداشت و سزا و پەرەپێدانی توانا كەسییەكان، لە تەواوی دامودەزگانی حكومەتی فیدراڵدا.
5.    كاراكردنی رۆڵی داواكاری گشتی لە دەرخستنی كەموكوڕییەكان و سەرپێچی یاسایی لە دامودەزگاكان و كەرتی تایبەت و بواری گشتیدا.
6.    پەرەپێدانی ئابوری و بەڕێوەبردنی گشتی بەدورگرتنیان لە قۆرخكاری و گەندەڵی و گەشەپێدانی تەكنەلۆژیای زانیاری و پیادەكردنی سیستمی حكومەتی ئەلیكترۆنی.
7.    پێشخستنی كەرتەكانی كشتوكاڵ و سامانی ئاژەڵ تا ئاستی دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوخۆ، لەڕێگەی سودوەرگرتن لە تەكنەلۆژیای نوێ و ئەزمونی وڵاتە پێشكەوتوەكان.
8.    كاراكردنی رۆڵی دامەزراوە چاودێرییەكان لەسەر هەمو ئاستەكان بەتایبەتی (كۆنتڕۆڵی جۆریی) سەبارەت بە ماددە خۆراكییەكان و دەرمان.
9.    پێشخستن و گەشەپێدانی سیستمی بانكی، لە بوارە جیاجیاكاندا بەتایبەتی پێدانی قەرز و پشتگیری پرۆژەی بچوك و وەبەرهێنان.
10.    دەركردنی یاسای نەوت و غاز بەپێی ماددەی 112ی دەستور، كە زامنی دابەشكردنێكی دادپەروەرانەی داهاتەكان بێت بەسەر هەرێم و پارێزگاكاندا.
11.     كاراكردن و جێبەجێكردنی ماددەكانی تایبەت بە پترۆدۆلار، لە بودجەی فیدراڵیدا بۆ پارێزگا بەرهەمهێنەكانی نەوت و غاز.
12.    بەدورگرتنی یاسای بودجەی فیدڕاڵی لە ململانێ سیاسییەكان.
13.    جەختکردنەوە لە پێوەری هاوڵاتیبون، وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ بەدیهێنانی دەوڵەتێکی مەدەنی و دامەرزراوەیی.

سێیەم:  لەسەر ئاستی ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزاری
1.    ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی لە پارێزگاكانی كەركوك و نەینەوا و دیالە و سەلاحەدین، كە لە ئەنجامی داگیركاری و هێرشەكانی گروپی تیرۆریستی داعش وێران بون، یان زیانی زۆریان بەركەوتوە.
2.    رێكخستنەوەی كەرتە خزمەتگوزارییەكان (شارەوانی، تەندروستی، كارەبا، ئاو و ئاوەڕۆ) و باشكردنی ئاستیان لە روی كارگێڕی و راپەڕاندنی ئەركەكان، كە مایەی رەزامەندیی هاوڵاتییان بێت و گیانی هاوكاری و هەماهەنگییان تیدا بەهێز بكات.
3.    چارەسەركردنی كێشەی كەمی ناوەندەكانی خوێندن و دابینكردنی پێداویستییە سەرەكییەكانی خوێندکاران و رێگرتن لە دیاردەی وازهێنان لە قوتابخانە و دوركەوتنەوە لە پرۆسەی پەروەردە و  فێرکردن.
4.    پێداگری لەسەر پێكهێنانی دەستەیەكی گشتی، بۆ زامنكردنی مافی پارێزگاكان لە بەشداریكردنی دادپەروەرانە لە دامەزراوە فیدراڵییەكاندا، لە رێكەی دەركردنی یاسایەك، وەك لە ماددەی 105ی دەستوردا هاتوە.
5.    بایەخدان بە كەرتی وەبەرهێنان، لەرێی هەمواركردنەوەی یاسای وەبەرهێنان، بەئامانجی هاندانی زیاتری سەرمایەی دەرەكی، كە ببێتە مایەی خستنەگەڕی هێزیكاری ناوخۆ و دامەزراندنی پرۆژەی ستراتیژی درێژخایەن، بەتایبەتی لەبواری پیشەسازی و گەشتیاریدا.
6.    ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی لە سەردەستی رژێمی پێشو وێران بون، بەتایبەتی لە پرۆسەكانی ئەنفال و كیمیاییباراندا و قەرەبوكردنەوە دانیشتوانەكانیان.
7.    بە بازاڕكردنی بەرهەمی ناوخۆیی كشتوكاڵ و ئاژەڵ.
8.    ئاوەدانكردنەوە و بوژاندنەوەی گوندەكان و یارمەتیدانی جوتیاران، بە دابینكردنی پێداویستییە كشتوكاڵییەكان و گەرەنتی قەرەبوكردنەوەی جوتیاران لە ئەگەری رودانی كارەسات و زیانلێكەوتنیان.
9.    باشكردنی جۆر و بڕگەكانی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان لە پێناو ژیان وگوزەرانێكی شیاودا.


چوارەم: لەسەر ئاستی كۆمەڵایەتی و پەرپێدانی مرۆیی
1.    كاركردن بۆ نەهێشتنی هەژاری و قەیرانی بێكاری، بە رەخساندنی هەلی كار بۆ هاوڵاتییان و هاندانی كەرتی تایبەت بۆ بەشداریكردنی كارا لەو بوارەدا.
2.    پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پێویست و شایستە بە توێژە كەمدەرامەتەكان و كەمئەندامان، بەتایبەتی لە رێگەی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی و خانەی مناڵانی بێسەرپەرشت و خانەی بەساڵاچوان.
3.    بایەخدان بە توانا و شارەزایی لاوان، بە خستنەسەركار و هاندانیان بۆ بەردەوامبون لەسەر پێگەیاندنی خۆیان و بەرەوپێش چونیان.
4.    رێگرتن لە دیاردەی كۆچكردن و جێهێشتنی وڵات، بە داڕشتنی بەرنامە و سیاسەتێكی نیشتمانی بنیاتنەرانە.
5.    بنبڕكردنی دیاردەی  سواڵكردن و ئیستغلالكردنی منداڵان و كەمئەندامان لەو پێناوەدا.
6.    بەگژداچونەوەی دیاردەی بڵاوبونەوە و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.
7.    بەگژداچونەوەی توندوتیژیی خێزانی و بنبڕكردنی دیاردەی ئەشكەنجەدانی منداڵان و كوشتنی ژنان بەپاساوی ناموسپارێزی.
8.    دابینكردنی بیمەی بێكاری بۆ هاوڵاتییان بەجۆرێك لەگەڵ پێویستییەكانیاندا بگونجێت.
9.    كاركردن بۆ چاكتركردنی گوزەرانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و خانەنشینان و بێوەژنان و كەمدەرامەتەكان، لە رێگەی هاریكاری میری و پەرەپێدانی توانای تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و بونیادنانی پرۆژەی نیشتەجێكردن بۆ هەژاران و فەراهەمكردنی ژیانێكی ئاسودە بۆیان.
10.    كاركردن بۆ چاكسازیكردن لە پرۆگرامەكانی خوێندن، لە سەرتاسەری عێراقدا، كە ببێتە مایەی پێگەیاندنی نەوەیەكی شارەزا و پابەند بە رەوشت و بەها بەرزەكان.
11.    دابینكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستی و فێركارییەکان بێبەرامبەر بۆ هاوڵاتیان.

***********************************************************************************************************

برنامج  قائمة نيشتمان (رقم 183)
لإنتخابات مجلس النواب العراقي 2018



قائمة (نيشتمان) تشارك في انتخابات مجلس النواب العراقي لدورته الرابعة في 12/5/2018
برقم (183) وتعمل على تحقيق البرنامج التالي:

اولأ: على المستوى الدستوري والسياسي والأمني
1.    تطبيع الأوضاع الأمنية والسياسية في المناطق التي تعرضت للتغييرات بعد احداث 16 اكتوبر2017.
2.    الاصرار على تنفيذ المادة 140 من الدستور بجميع فقراتها والمعالجة القانونية لقضية كركوك والمناطق المتنازع عليها وتعويض المتضررين من ابناءها.
3.    الأدارة المشتركة للمناطق المتنازع عليها بين الحكومة الأتحادية وحكومة اقليم كردستان الى حين حسم مصيرها وفق الدستور.
4.    ان الملف الأمني لتلك المناطق يجب يدار وبشكل رئيسي من قبل القوات الأمنية المحلية وبمساعدة الحكومة الأتحادية.
5.    مكافحة نفوذ وهيمنة الاحزاب على المؤسسات من خلال انتهاج الصيغ المدنية في ممارسة ادوارها ونشاطاتها في الصراعات السياسية في اطار القانون.
6.    دعم منظمات المجتمع المدني وضمان استقلاليتها من اجل خدمة المصالح المدنية والمهنية لكافة الشرائح الأجتماعية.
7.    الاصرار على حماية حقوق الأنسان وتأمين حرية الصحافة.
8.    بناء الثقة المتبادلة وتحقيق التعايش السلمي بين المكونات القومية والدينية العراقية على اسس العدالة والشراكة والتعايش وتجارب التاريخ المشترك بما يضمن الحقوق الدستورية لهم وتمتين اواصر الاخوة والصداقة.
9.    العمل على مكافحة التمييز والإضطهاد القومي والديني والمذهبي و العنصري بين المواطنين وخاصة الايزيدين والصابئة والشبك والفيليين وضمان حقوقهم الدستورية.
10.    مناهضة الأرهاب والتطرف والعنصرية والتعصب.
11.    تفعيل دور الهيئات والمفوضيات المستقلة ومراجعة تشكيلاتها على اسس المهنية والحيادية والمعايير الدولية وخلق التوازن في تمثيل المكونات العراقية فيها.
12.    منع استخدام المؤسسات الحكومية للمصالح الشخصية والخاصة ومكافحة التدخل الحزبي فيها.
13.    تشكيل مجلس الاتحاد وفق المادة 65 من الدستور و الاسس والمعايير المتبعة في الدول الاتحادية المتقدمة.
14.    ادانة و مواجهة العنف ضد المدنيين و محاكمة مرتكبيها مع نشر روح التسامح بين افراد الشعب العراقي.
15.    اعادة تشكيل القوات المسلحة على اساس المبادىء الوطنية مع الاخذ بنظر الاعتبار نسبة مشاركة المكونات فيها بعيدا عن الصراعات السياسية.
16.    المحافظة على معيار التوازن في جميع المؤسسات المدنية والعسكرية و الدبلوماسية بما يضمن مشاركة جميع مكونات الشعب العراقي.
17.    القوانين الخدمية والاقتصادية الاتحادية التي هي في خدمة المواطنين، يجب ان تشمل وتطبق في اقليم كردستان.
ثانيا: على المستوى الاداري والاقتصادي والمالي
1-    العمل بمبدأ اللامركزية و ترسيخها بهدف توسيع الصلاحيات الادارية والمالية للوحدات الادارية وخاصة في مجال القدرة على التنمية وتنفيذ المشاريع الخدمية.
2-    مكافحة ظاهرة الفساد على اسس الشفافية في الايرادات و النفقات العامة من خلال سن القوانين الكفيلة بتحقيق ذلك الهدف وتفعيل القوانين السائدة.
3-    العمل على الترسيخ الفعلي لمبدأ التوافق السياسي في ادارة الدولة العراقية من اجل دعم السلم الداخلي والحوار الوطني بما يضمن حقوق جميع مكونات الشعب العراقي بشكل عادل.
4-     العمل على اسس الشفافية و المسائلة و الثواب والعقاب مع تطوير القدرات الفردية في جميع مؤسسات الدولة الاتحادية.
5-    تفعيل دور المدعي العام في الكشف عن مكامن الخلل والمخالفات القانونية في المؤسسات والقطاع الخاص والمجال العام.
6-    تطوير الاقتصاد و الادارة العامة وابعادها عن الاحتكار والفساد مع تطوير تكنولوجيا المعلومات واتباع نظام الحوكمة الالكترونية.
7-    تطوير قطاع الزراعة والثروة الحيوانية بما يلبي الحاجات المحلية من خلال الاستفادة من التكنولوجيا الحديثة و تجارب الدول المتقدمة.
8-    تفعيل دور الهيئات الرقابية على كافة المستويات وخاصة السيطرة النوعية فيما يتعلق المواد الغذائية و الادوية.
9-    تطوير وتحسين النظام المصرفي في المجالات كافة وخاصة فيما يتعلق بمنح القروض ودعم المشاريع الصغيرة والاستثمار.
10-    سن قانون النفط والغاز وفق المادة 112 من الدستور بما يضمن التوزيع العادل للايرادات على المحافظات والاقليم.
11-    ابعاد قانون الميزانية الاتحادية عن الصراعات السياسية.
12-    التأكيد على مبدا المواطنة كمعيار اساس لتحقيق دولة مدنية ومؤسساتية.

ثالثا: على مستوى الإعمار والخدمات
1-    اعمار المناطق ضمن محافظات كركوك ونينوى وديالى وصلاح الدين التي اصابها الدمار او تضررت نتيجة احتلالها او استهدافها من قبل منظمة داعش الارهابية.
2-    اعادة تنظيم القطاعات الخدمية (البلدية، الصحة، الكهرباء، الماء والمجاري) مع تحسين مستوى فاعليتها من الناحية الادارية والتنفيذية بما يضمن رضا المواطنين و تحفيز روح التعاون والتنسيق لديهم.
3-    معالجة مشكلة النقص في الأبنية المدرسية وتأمين المستلزمات الأساسية للطلاب والحد من ظاهرة العزوف عن المدارس والتربية والتعليم.
4-    التأكيد على تشكيل هيئة عامة لضمان حقوق المحافظات ومشاركتها العادلة في المؤسسات الإتحادية من خلال سن قانون وفق المادة 105 من الدستور.
5-    الإهتمام بقطاع الإستثمار من خلال تعديل قانون الإستثمار بهدف تشجيع أكثر لرأس المال الأجنبي بما يضمن توظيف الايدي العاملة المحلية وإنشاء المشاريع الإستراتيجة بعيدة المدى وخاصة في مجالي الصناعة والسياحة.
6-    اعادة اعمار المناطق التي تعرضت للتدمير جراء سياسات النظام السابق وخاصة خلال عمليات الانفال واستخدام السلاح الكيماوي، وتعويض مواطنيها.
7-    تسويق المنتجات الزراعية والحيوانية المحلية.
8-    اعادة اعمار وتطوير القرى ومساعدة ودعم الفلاحين من خلال تأمين المستلزمات الزراعية و ضمان تعويضهم في حالات الاصابة بالآفات الزراعية و الكوارث الطبيعية.
9-    تحسين نوعية مفردات البطاقة التموينية بهدف المساعدة في المستوى المعيشي للمواطنين.

رابعا: على المستوى الاجتماعي والتنمية البشرية
1-    العمل على مكافحة الفقر وازمة البطالة من خلال توفير فرص العمل للمواطنين وتشجيع القطاع الخاص لغرض المساهمة الفاعلة في ذلك المجال.
2-    توفير الخدمات الضرورية للفقراء وذوي الاحتياجات الخاصة من خلال شبكة الرعاية الاجتماعية ودور رعاية الايتام والمسنين.
3-    الاهتمام بقدرات و خبرات الشباب من خلال ايجاد فرص العمل لهم وتشجيعهم على الاستمرار في تطوير قابلياتهم.
4-    الحد من ظاهرة الهجرة وترك البلد من خلال وضع برنامج وسياسة وطنية هادفة.
5-    مكافحة ظاهرة التسول واستغلال الاطفال والمعوقين لذلك الغرض.
6-    مكافحة ظاهرة انتشار وتعاطي المواد المخدرة.
7-    مناهضة العنف الاسري ومكافحة ظاهرة تعذيب الاطفال وقتل النساء بحجة غسل العار.
8-    توفير الضمان للعاطلين عن العمل بما يتلائم مع متطلباتهم الاساسية.
9-    العمل على تحسين المستوى المعيشي لذوي الاحتياجات الخاصة والمتقاعدين والارامل وذوي الدخل المحدود من خلال الدعم الحكومي وتطوير شبكة الحماية الاجتماعية ومشاريع الاسكان للفقراء لغرض توفير حياة ملائمة لهم.
10-    العمل على تطوير المناهج الدراسية في عموم العراق بما يكفل تنشئة جيل متعلم ومتمسك بالاخلاق والقيم النبيلة.
11-    توفير الخدمات الصحية والتعليمية المجانية للمواطنين.
16/04/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت