
عەلی قادر: شكۆی كه‌مئه‌ندامان له‌به‌غداوه دەگهڕێنمهوه

كاندیدی ژماره چواری لیستی گۆڕان له سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی گۆران بنیادنهوهی په‌یوه‌ندی نیوان هه‌رێم و به‌غدایە له‌سه‌ر بنەمای، به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه دهستوریهكانه، وتیشی :"تاكه كاندیدی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تم له عێراق كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاندیدی كردوم".
عەلی قادر حەمەد، كاندیدی ژماره (4) لیستی گۆڕان ژمارە (142)ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: له‌سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه گۆڕان به‌شداریی هه‌ڵبژارده‌كانی عێراقی كردوه كه ئامانجی سه‌ره‌كی داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه نادروسته‌یه یه‌كێتی و پارتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانیان به‌كاریانهێناوه، گۆڕان ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه به نیشتمانی بكات.
عەلی قادر وتیشی :"ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی لیستی (142)ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، دارشتنه‌وه‌ی بواره‌كانی ئابوری، سیاسی و بواری نیشتمانی، هه‌روه‌ها بواری هاونیشتمانی بون، پێویسته عێراق له‌ڕێگەی ده‌ستوره‌وه مافه‌كانی هاوڵاتی بون بۆ كورد دابین بكات، وه‌ك هاوڵاتیانی به‌غدا و شاره‌كانی تری عێراق، لێیان بڕوانێت.
كاندیدی ژماره (4)ی لیستی گۆڕان، رایگه‌یاند: له‌ده‌ستوردا ناوی هه‌رێمی كودستان بە سنوری جواگرافییەوە له عێراقی فیدراڵ-دا بەدەق هاتوە، بەڵام به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی پارتی و یه‌كێتی و پاش ریفراندۆم عێراق مامه‌ڵه‌ی براوه‌و و دۆڕاو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، گۆران جارێكی دیکە ئه‌و په‌یوه‌ندییه رێكده‌خاته‌وه، كه به‌هۆی شكستی ریفراندۆمه‌وه دروستبوه.
جەختی کردەوە؛ په‌یامی گۆران له‌ناخی تاك به‌تاكی میلـله‌تی كورد هه‌ڵقوڵاوه، له رابردودا گۆران به نۆ نوێنه‌ره‌كه‌ی له به‌غدا زیاتر له ئه‌ندامه‌كانی تری كورد خه‌باتیان كردوه، خه‌ڵكیش به‌ویژدانه‌وه ئه‌و شایه‌تیه بۆ گۆران و نوێنه‌كانی له (12)ی ئایار ده‌دات.
ده‌رباره‌ی خه‌باتی خۆی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كه‌مئه‌ندامان وتی :"وەک خاوەن پێداویستی تایبەتێک، تاكه كاندیدم كه‌له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌شداری كردبێت و پاڵێوراوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانم به‌ڵێن ده‌ده‌م گه‌ر متمانه‌ی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ست بهێنم له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خزمه‌ت به خاوەن پێداویستی تایبەت و كه‌مئه‌ندامان بكه‌م، هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌و زوڵم و شكۆ شكاندنهیان بۆ بگێڕمه‌وه هه‌روه‌ها موچه‌كانیشیان هاوتای موچه‌ی كه‌مئه‌ندامانی عێراق لێبكرێت".