ژوره‌کان
  شۆڕش حاجی: گۆڕان نوێنەرایەتى بەرەى خەڵک دەکات
شۆڕش حاجی رایگەیاند؛ لە هەرێمی کوردستاندا بەرەی خەڵک و دەسەڵات هەیە و بزوتنەوەی گۆڕان خۆی بە نوێنەری بەرەی خەڵک دەزانێت و سەلماندویەتی بایەخ بە گەنجان دەدات و بەرپرسیارێتی گەورەی پێسپاردون.

د.شۆڕش حاجی‌، ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دوپاتى دەکاتەوە کە له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ته‌نها دو به‌ره‌ هه‌یه‌ کە به‌ره‌ی‌ خه‌ڵك‌ و به‌ره‌ی‌ ده‌سه‌ڵات-ن و دەڵێت: "گۆڕان خۆی‌ به‌نوێنه‌ری‌ به‌ره‌ی‌ خه‌ڵك ده‌زانێت‌ و ركابه‌ره‌كانیشی‌ ته‌نها ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌به‌ره‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتن".

هەروەک پیرۆزبایی‌ له‌و گه‌نج و لاوانه‌ كرد كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌  به‌شداریی‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ن و ئاماژەی بەوەکرد؛ به‌شێك لەو‌ گەنجانەی له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ساڵی‌ (2009)دامافی‌ ده‌نگدانیان نه‌بو، ئێستا له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا به‌رپرسیارێتی‌ گه‌وره‌یان پێسپێردراوه‌ و وتى:"بزوتنەوەى گۆڕان بڕوای بە گەنجانی وڵاتەکەى هەیە و جێی بایەخن بۆ بزوتنەوەکە، به‌كرده‌وه‌ش سه‌لماندویه‌تی‌ زۆرترین بایه‌خی‌ به‌گه‌نجان داوه ‌و به‌رپرسیارێتی‌ باڵای‌ پێسپاردون لە ئاستی بزوتنەوەکە و پەرلەمانى هەرێم و عێراق و حکومەتە خۆجییەکاندا".
د.شۆڕش حاجی‌، جەختی لەوە کردەوە، بزوتنەوەی گۆڕان دەرگای بۆ گەنجان کراوەیە و دوارۆژی بزوتنەوەکەش هەر بۆ گەنجانە.
17/04/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت