هه‌واڵ و چالاكی‌
  عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌: پێویسته‌ سزای ئه‌وانه‌ بدرێت كه‌ هه‌رێمیان روبه‌ڕوی‌ قه‌یران كرده‌وه‌
رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت؛ له‌ غیابی سه‌روه‌ری یاسا، ناعه‌داله‌تی باڵی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا كێشاوه‌ و دەڵێت:" پێویسته‌ سزای ئه‌وانه‌ بدرێت كه‌ هه‌رێمیان روبه‌ڕوی‌ قه‌یران كرده‌وه‌".

ئه‌مڕۆ دوشەممە، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌جیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك مافپه‌روه‌ر و كه‌سایه‌تی سنوری سلێمانی كۆبوه‌وه‌ و تێیدا رێكخه‌ری گشتی جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌؛ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رده‌وامه‌ له‌ تێكۆشان له‌پێناو سه‌روه‌ری یاسا و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.

وتیشی: "له‌ غیابی سه‌روه‌ری یاسادا، ناعه‌داله‌تی باڵی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا كێشاوه‌ و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان فراوان بون، كه‌ به‌شێكی كه‌می بۆ نه‌بونی موچه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

هەروەک رایگه‌یاند؛ ده‌بێت هاوڵاتیان به‌ گوڕوتینه‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان‌ و سزای ئه‌و كه‌سانه‌ بده‌ن كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان روبه‌ڕوی‌ كۆمه‌ڵێك قه‌یران كرده‌وه‌، به‌پێویستیشی زانی بانگه‌شه‌ی لیستی گۆڕان له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان فراوان بكرێت‌ و كارنامه‌ی لیستی (142)ى گۆڕان زیاتر بۆ خه‌ڵك رونبکرێته‌وه کە تەواوى بەرنامەکانى بۆ خزمەتى بەرژوەندى گشتى و خەڵکى کوردستانە‌.
24/04/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 31
ژماره‌ی بابه‌ت