هه‌واڵ و چالاكی‌
  رێكخه‌ری گشتی گۆڕان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سلێمانی كۆبۆوه‌
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌: پێویسته‌ سزای ئه‌وانه‌ بدرێت كه‌ هه‌رێمیان رووبه‌ڕووی‌ قه‌یران كرده‌وه‌

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رایده‌گه‌یه‌نێت: "ده‌بێ هاوڵاتیان به‌ گوڕو تینه‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و سزای ئه‌و كه‌سانه‌ بده‌ن كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان به‌م رۆژه‌ گه‌یاند".

عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سنوری سلێمانی كۆبۆوه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێكخه‌ری گشتی گۆڕان داوای‌ له‌ هاوڵاتیان كرد به‌ گوڕو تینه‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و سزای ئه‌و كه‌سانه‌ بده‌ن كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان رووبه‌ڕ‌ووی‌ كۆمه‌ڵێك قه‌یران كردۆته‌وه‌.

هه‌ر له‌و كۆبو‌ونه‌وه‌یه‌دا عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌، به‌ پێویستی زانی بانگه‌شه‌ی لیستی گۆڕان له‌سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كان فراوانتر بكرێت و كارنامه‌ی لیستی 142 بگاته‌ ده‌ستی‌ زۆرینه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان
24/04/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 31
ژماره‌ی بابه‌ت