هه‌واڵ و چالاكی‌
  پەیامی نەوشیروان مستەفا بۆ: دایکان و باوکان، لایەنگری لیستە رکابەرەکان، دۆست و دوژمنان
دەقی پەیامەکە:

زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنتان دەکەم بۆ ماڵەکەی خۆتان، گردی زەرگەتە گردی پیرۆزی
دایکان باوکان ئەی ئەوانەی سەعات دەخەنە سەر سەعات و دەستتان لەسەر دڵتانە لەپێناو سبەینێیەکی گەشتر بۆ کوڕو کچ و مناڵ و نەوەکانی داهاتو
سڵاوی برایەتی و خۆشەویستی بۆ هەمو هاوڵاتیانی کوردستان بەلایەنگرانی لیستە رکابەرەکانیشمانەوە دنێرین و پەیامێکی بەهێزیش بۆ ئەو سیاسییە کەمانە دەنێرین و پێیان دەڵێین پیلانەکەتان بۆ کردنی کورد بەدوژمنی کورد سەرکەوتو نابێت
پشت بەخواو پشت بە میللەت و لایەنگرانی بەرفراوانی گۆڕان
نەریتی کردنی کورد بە دوژمنی کورد ئەگۆڕین بەنەریتی برایەتی کورد و کورد
سیاسەتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەیە لەبەردەم هاوڵاتیانی کورددا دڵفراوان و میهرەبان بین لەبەردەم دوژمنانی کوردستانیشدا سەرسەخت و پڕ ئیرادەبین
بەتاڵە و گرفتار و بێدەرەتانەکان، ئێوە دانیشتوی هەرێم بن یا رەوەندی هەندەران بن، خەڵکی هەر شارو شارۆچکە و گوند و ئۆردوگا و دەڤەرێک بن هەموتان بێجیاوازی هاوڵاتی پلەیەکی ئەم وڵاتەن.
من لێرەوە ئێوە و ئەوانیش دڵنیا دەکەمەوە، بەئیرادەیەکی پۆڵاینەوە، بەحەماسەتی گۆڕاخوازییەوە سازو ئامادەین بۆ هەر پێشهاتێک
سازو ئامادەین نەک بەچەک و لەشکر و  سوپا، بەڵکو بەگەروی زوڵاڵی ئێوە کە بە ئاڵایەکی شینەوە هاوار ئەکات ئەیگۆڕین.



.
12/05/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 32
ژماره‌ی بابه‌ت