ژوره‌کان
  گۆڕان زیاتر لە (750)هەزار دەنگى هێناوە
ئەندامێکى خانەى راپەڕاندن ئاشکراى دەکات کە بزوتنەوەى گۆڕان لە هەلبژاردنەکەى دوێنێى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقدا زیاتر لە (750) هەزار دەنگى هێناوە.

د. شۆڕش حاجى، ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆران رایدەگەیەنێت؛ لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەراندا گۆڕان زیاتر لە (750) هەزار دەنگى هێناوە و دەڵێت:"بە پشتیوانیى (750) هەزار کەس دەتوانین کۆتایى بە حوکمى دز و گەندەڵکاران بهێنین".

ئەوەش دەخاتەڕو کە بزوتنەوەى گۆڕان تا ئەم ساتە بڕواى بە خەباتى مەدەنى هەیە و ئەوەش دەخاتەڕو کە دواى هەوڵە سیاسى و یاساییەکان هەمو رێگەیەکى دیکە دەگرنە بەر بۆ بەدەستهێنانەوەى دەنگى راستەقینە.
13/05/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت