ژوره‌کان
  شەش لایەنى سیاسى داواى دوبارەکردنەوەى هەڵبژاردن دەکەن
شەش لایەنى سیاسى جەخت دەکەنەوە کە پرۆسەى هەڵبژاردنەکەى دوێنێ  رەتدەکەنەوە و داواى دوبارەکردنەوەى دەنگدان دەکەن لە هەرێم و ناوچە دابڕێنراوەکان.

شەش لایەنى سیاسى لە هەرێم رایدەگەیەنن؛ بەڵگەمان هەیە ساختەکارى زۆر کراوە لەسەر ئاستى هەرێم و ناوچە دابڕێنراوەکان لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، بۆیە بە هەژمارکردنەوەى دەنگەکان لە رێگەى دەستیشەوە رازى نابین و داواى دوبارەکردنەوەى هەڵبژاردن و پرۆسەى دەنگدان دەکەین.

ئەوەش ئاشکرا دەکەن؛ ئەگەر کۆمیسیۆن وەڵامیان نەداتەوە رێگەى دیکە دەگرینە بەر.

لاى خۆیەوە د. یوسف محەمەد، ئاماژە بەوە دەکات؛ ئەنجامى هەڵبژاردنەکە گاڵتەجاڕیە و "ئەو ئەنجامە رەت دەکەینەوە و داواى دوبارەکردنەوەى هەڵبژاردن دەکەین".
13/05/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت