ژوره‌کان
  ئاوات شێخ جه‌ناب: هیچ به‌ربه‌ستێك نابێتە رێگر لەبەردەم گۆڕان
ئاوات شێخ جه‌ناب، رایده‌گه‌یه‌نێت؛ پرۆسه‌ی دیموكراسی به رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و هێرشكردنه ‌سه‌ر خه‌ڵك ناچه‌سپێت و ده‌ڵێت: "هیچ به‌ربه‌ستێك ناتوانێت رێگری له گۆڕان بكات".

ئاوات شێخ جه‌ناب، ئەندامى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت؛ پرۆسه‌ی دیموكراسی به‌ ریگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و هێرشكردنه ‌سه‌ر خه‌ڵك ناچه‌سپێت، بەڵکو رقی گۆڕان و گۆڕانخوازان سورتر ده‌كات بۆ به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر ئه‌و بیر و باوه‌ڕە‌ی زیاتر له‌ نۆ ساڵه‌ خه‌باتیان بۆ كردوه و گۆڕانیش‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و رێبازه‌ی كاك نه‌وشیروان له‌سه‌ری رۆشتوه‌ لانادات.

وتیشى: "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن قبوڵ ناكات و هه‌مو رێكارێكی‌ یاسایی و دیپلۆماسی و مه‌ده‌نیه‌كان ده‌گرێنه‌ به‌ر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانمان".

هەروەک جەختى کردەوە؛ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌هه‌مو بارودۆخێكدا هه‌رگیز بێئومێد نابێت و هیچ به‌ربه‌ستێكیش ناتوانێت رێگری له ‌گۆڕان بكات بۆ به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی خۆی.
14/05/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت