هه‌واڵ و چالاكی‌
  ئەو شەش لایەنەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم رەت دەکەنەوە، لەکۆبونەوەدان
شەش حیزبی ناڕازیی هەرێم لە بارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكەوە كۆدەبنەوە و بڕیارەکانیان سەبارەت بە ساختەکاریی لە هەڵبژاردنەکاندا تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ دوشەممە هەریەك لە بزوتنەوەی گۆڕان، كۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، یەكگرتوی ئیسلامی کوردستان، بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریی و حیزبی شیوعی لە ئاستی سەرکردایەتی لە شاری هەولێر لەکۆبونەوەدان و تاوتوێی ئەنجامە ساختەكارییەكەی هەڵبژاردنی (12)ی ئایار دەکەن.

کۆبونەوەکە له‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوی ئیسلامی کوردستان لە هەولێر ده‌ستی پێكردوە، بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌ كوده‌تای ئه‌لیكترۆنی كه‌ به‌سه‌ر ویست و ده‌نگی هاوڵاتیان ئه‌نجامدراوه‌ .

له‌ كۆبونه‌وه‌كەدا‌ ئەو لایەنە سیاسییە سەرەکییانەی هەرێم، بڕیار له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌دەن و هه‌ڵوێستی کۆتایی وه‌رده‌گرن، هەمو ئەگەرەکانیش کراوەن لەبەردەم ئەو لایەنانەدا.

پێشتر ئەو حیزب و لایەنە سیاسیانە ئەنجامی هەڵبژاردنەكەیان لە سەرتاسەری هەرێم رەتكردەوە و جەختیان لەوە كردەوە کە دەسەڵات لە سلێمانی و هەولێر ئەنجامی دەنگدانەكەی ساختەكردوە و بێباكانە دەنگ و ئیرادەی خەڵكیان گۆڕیوە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان.

14/05/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 31
ژماره‌ی بابه‌ت