ژوره‌کان
  شەش لایەنەکە بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدەن
نوێنەرانی شەش لایەنە سیاسییەکە لەسەر ئاستی کەسی یەکەم لە پارێزگای سلێمانی لە کۆبونەوەدان بۆ وەرگرتنی بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە ساختەکارییەکانی هەڵبژاردن و وەڵامنەدانەوەی کۆمیسیۆن بۆ سکاڵاکانیان.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نوێنەرانی (بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان، حیزبی شیوعی کوردستان، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری) لەبارەگانی حیزبی شیعوی لە سلێمانی کۆبونەوەکانیان دەستپێکرد بۆ وەرگرتنی بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو ساختەکارییانەی لە هەڵبژاردنەکەی (12)ی ئەم مانگەدا کرا.

بەپێی زانیارییەکان؛ نوێنەری شەش لایەنەکە لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی سورن لەسەر رەتکردنەوەی ئەنجامەکان پەسەند نەکردنی و بۆ ئەوەش چاوەڕوانی وەڵامی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانن بۆ ئەو سکاڵا و تانانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان تۆماریان کردوە و تائێستا وەڵامنەدراونەتەوە.

نوێنەرانی شەش لایەنەکە چەند بژاردەیەک تاوتوێ دەکەن، ئەوانیش ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەریی لە کەرکوک و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و  گرتنەبەری هەمو رێگایەکی یاسایی و مەدەنی تا دەگاتە بایکۆتی پرۆسەی سیاسی عێراق و نەناردنی نوێنەرەکانیان بۆ بەغدا.

بڕیارە دوای تەواوبونی کۆبونەوەکە شەش لایەنەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش ئەنجامبدەن و بڕیارەکانیان بۆ میدیاکان و رایگشتی بخەنەڕو.

17/05/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت