هه‌واڵ و چالاكی‌
   یادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا دەكرێتەوە
لەژێر دروشمی "گەر ئیرادە بەردەوام بێت، ئاسۆی ژیان درەوشاوەیە"...، رۆژی شەممە ساڵیادی کۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا ئەمین دەکرێتەوە.

نەوشیروان مستەفا، رێبەری نیوسەدە خەباتی گەلی کورد، لە رۆژی (19-5-2017) لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد‌و لە گردی زەرگەتە بەخاكسپێردرا، هاوکات بڕیارە رۆژی شەممە  (19 / 5 / 2018) سەعات هەشتی ئێوارە بە مەراسیمێك یادی بكرێتەوە.

مەراسیمەكە، لەسەر ئارامگاكەی بەڕێوەدەچێت ‌و تێیدا كتێبێكی بڵاونەكراوەی نەوشیروان مستەفا نمایش دەكرێت و چەند چالاكیەكی جۆراوجۆر پێشكەش دەكرێن ‌و پێشانگایەكی كتێبیش دەكرێتەوە.

هەر لە مەراسیمەكەدا ئەندامانی خانەی راپەڕاندن ‌و جڤاتی نیشتمانی ‌و گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازی لە میوانەكان دەكەن ‌و هیچ بەیاننامە‌و وتارێك ناخوێنرێتەوە.
19/05/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 32
ژماره‌ی بابه‌ت