هه‌واڵ و چالاكی‌
  لایه‌نه‌سیاسییه‌كان؛ سیاسه‌تمه‌داری‌ وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا دروست نابێته‌وه‌
هه‌رێمی‌ كوردستان؛ ساڵیادی‌ كۆچی‌ نه‌وشیران مسته‌فا
به‌مردنی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ڕوی‌ سیاسیه‌وه‌ كوردستان زیانی‌ پێگه‌یشت


دوای‌ ساڵێك تێپه‌ڕبون به‌سه‌ر كۆچی‌ دوایی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركرده‌ی‌ نیوسه‌ده‌ له‌خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد، چاودێران و سیاسیه‌كانی‌ كوردستان پێیان وایه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركرده‌یه‌ك بووه‌، هه‌میشه‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر دۆخی‌ سیاسی‌ و له‌سه‌ر ڕوداوه‌كان هه‌بوه‌، هه‌میشه‌ش توانیویه‌تی‌ گرێ كوێره‌كانی‌ به‌رده‌م پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ بكاته‌وه‌و چاره‌سه‌ری‌ پێبوه‌،  بۆیه‌ ده‌ڵێن نه‌بونی‌ ئه‌و له‌ئێستادا كوردستانی‌ توشی‌ چه‌ندین قه‌یران كردوه‌ته‌وه‌..

كاتێك نه‌وشیروان مسته‌فا كۆچی‌ دوایكرد، سیاسییه‌كان و هاوڵاتیان خه‌م و په‌ژاره‌ دایگرتن، كه‌ به‌شێكی‌ زۆریان خه‌میان له‌و بۆشاییه‌ ده‌خوارد كه‌ پاش كۆچی‌ دوایی‌ ئه‌و له‌ كوردستان دروست ده‌بێت و پێیان وابوو سیاسییه‌كی‌ گه‌وره‌ و عه‌قڵێكی‌ مه‌زن له‌ كایه‌ی‌ سیاسی‌ و رۆژنامه‌نوسی‌ و رۆشنبیری‌ له‌ ده‌ستی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان چووه‌...

به‌شێكی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كۆچی‌ دوایی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، كاریگه‌ری‌ زۆر خراپی‌ له‌ گۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌ هه‌بووه‌ و به‌رئه‌نجامی‌ كۆچی‌ ئه‌ویش ئێستا له‌ دۆخی‌ سیاسی‌ كوردستاندا به‌ دیده‌كرێت و پێیان وایه‌ بوونی‌ ئه‌و بۆ ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ زره‌ره‌تێكی‌ گه‌وره‌ بووه‌...

بڕیاره‌ سیاسییه‌كانی‌ كه‌ دۆخی‌ كوردستانیان خراپتر كرد، له‌ ماوه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌رخه‌ری‌ ئه‌و راستییه‌ن كه‌ هه‌میشه‌ بوونی‌ ئه‌و بونێكی‌ پێویست بوه‌ و خه‌ڵكی‌ كوردستانیش شایه‌تی‌ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن گه‌ر بڕیاری هه‌ڵه‌شی‌ نه‌دابێ له‌ مێژووی‌ سیاسی‌ خۆیدا، دژی‌ ئه‌و بڕیارانه‌ش وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌یزانی‌ دۆخی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان خراپ ده‌كه‌ن..
20/05/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 32
ژماره‌ی بابه‌ت