هه‌واڵ و چالاكی‌
  کۆبونەوەی مەکگۆرک و چوار لایەنەکە کۆتایی هات
کەمێک لەمەوبەر کۆبونەوەی برێت مەکگۆرک و سەرکردەی چوار لایەنە سیاسییەکە لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان کۆتایی هات.

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، هەریەکە لە عەلى باپیر ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان و بەرهەم ساڵح سەرۆکى هاوپەیمانى بۆ دیموکراسى و دادپەروەرى و سەڵاحەدین بەهادین ئەمیندارى گشتى یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لەلایەن عومەر سەید عەلى، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازییان لێکرا بۆ بەشداریی کردن لە کۆبونەوە لەگەڵ برێت مەکگۆرک نوێنەرى تایبەتى سەرۆکى ئەمەریکا لە هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتی دژى داعش.

 

کۆبونەوەکەی برێت مەکگۆرک و سەرکردەى هەر چوار لایەنەکە زیاتر لە سەعاتێکی خایاند و پێکەوە گفتوگۆیان لەبارەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان و ناڕەزایەتی لایەنە سیاسییەکان لە دەرەنجامی ئەو هەڵبژاردنە و ساختەکارییەکان کرد.

دوابەدوای کۆبونەوەیان لەگەڵ برێت مەکگۆرک، سەرکردەی هەرچوار لایەنە سیاسییەکە کۆبونەوەیەکی دیکەیان دەستپێکرد.

22/05/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 31
ژماره‌ی بابه‌ت