هه‌واڵ و چالاكی‌
  مەکگۆرک، سەیری شوێنەواری ئەو گوللانە دەکات کە نران بە گردی زەرگەتەوە
دوابەدوای کۆبونەوەی لەگەڵ سەرکردەی چوار لایەنەکە، برێت مەکگۆرک سەیری شوێنەواری ئەو گوللانەی کرد کە نران بە گردی زەرگەتەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە گردی زەرگەتە، مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و بەرهەم ساڵح، سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان کۆبوەوە، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت پرسی هەڵبژاردنەکان و ناڕەزایەتی ئەو لایەنانە لە دەرەنجامەکان.
دوای کۆبونەوەکە، برێت مەکگۆرک سەیری شوێنەواری ئەو گوللانەی کرد کە شەوی راگەیاندنی ئەنجامەکان لەلایەن چەکدارەکانی یەکێتییەوە نران بە گردی زەرگەتەوە.

شەوی (12)ی ئایار و دوای سەرگرتنی ساختەکاریی و تەزویرەکانی یەکێتی، وەفدی هەر چوار لایەنی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتو و هاوپەیمانی لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە بۆ وەرگرتنی هەڵوێست سەبارەت بە ساختەکارییەکانی یەکێتی و پارتی لە هەڵبژاردنەکاندا، لەوکاتەدا ژمارەیەک چەکداری یەکێتی هێرشیان کردە سەر مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان و بە چەکی قورسی دۆشکە و بیکەیسی، ئەوەش ناڕەزایەتیی و کاردانەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە.
22/05/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 31
ژماره‌ی بابه‌ت