ژوره‌کان
   جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە
بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق‌و، پەیوەندی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و هێزو لایەنە سیاسیەكان، رۆژی شەممە 26ی ئایاری 2018، جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە.

جەمال حاجی محەمەد، سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە (سبەی) راگەیاند؛ كۆبونەوەكەی جڤاتی نیشتیمانی تایبەت دەبێت بە گفتوگۆ كردن سەبارەت بە ئەنجام‌و دەرهاویشتەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق، هاوكات گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی ئەو نزیكبونە نوێیەی كە لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان ‌و ئەو هێزە سیاسیە ناڕازییانەدا دروستبوە كە لەدوای ئاشكراكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان یەك هەڵوێستن.

بە وتەی سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی، هەر لەكۆبونەوەكەدا هەڵوێستی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی هەمو ئەو پێشهات‌و گۆڕانكارییانە رادەگەیەنن.

دوێنێ پێنجشەممەش، جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوەوەو کۆمەڵێک راسپاردەیان ئاراستەی جڤاتی نیشتیمانی کرد بۆ ئەوەی لە کۆبونەوەکەیاندا بڕیاری لەسەر بدرێت.
26/05/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت