هه‌واڵ و چالاكی‌
  رێکخەری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كونسوڵی فه‌ره‌نسا كۆبونه‌وه‌
دۆمینیك ماس، كونسوڵی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد و له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ساخته‌كاریه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی (12)ی ئایاریان تاوتوێكرد.

له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌راندن و هۆشیار عومه‌ر عه‌لی رێكخه‌ر‌ی ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و  ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی‌ ژورەکە ئاماده‌یبون، باس له‌ ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی (12)ی ئایار كرا.


عومەر سەید عەلی، رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنەوەی گۆڕان رایگه‌یاند؛ به‌رده‌وام ده‌بن له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ ساخته‌كارییه‌كان له‌رێی یاسایی و كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی سكاڵاكانن.


رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دوپاتیشیكرده‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ دزینی‌ ده‌نگی ده‌نگده‌رانی خۆش نابێت.

30/05/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 31
ژماره‌ی بابه‌ت