ژوره‌کان
  جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان لە کۆبونەوەدایە
جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنەوەى گۆڕان به ‌سه‌رپه‌رشتی‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ لە کۆبونەوەدایە و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوی‌ كوردستان تاوتوێ دەکات.

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ شەممه‌، جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له ‌مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له ‌سلێمانی‌ كۆبوەوە و ئێستا کۆبونەوەکە بەردەوامیى هەیە کە تایبه‌ته‌ به ‌پرسی هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ‌و چه‌ند پرسێكی‌ دیکەى سیاسی ناوخۆی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراق‌ و ناوچه‌كه‌.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا نه‌خشه‌ رێگا ‌‌و هه‌نگاوه‌كانی‌ داهاتوی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ چۆنیه‌تی‌ مامه‌ڵه‌كردن لە پرۆسه‌ی‌ سیاسی له‌ عێراق ‌و هه‌رێمی‌ كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت.
02/06/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت