ژوره‌کان
   چوار لایەنەكە؛ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ساختەكارییەكان لە بەغدان
وێنەرانی چوار لایەنە سیاسییەکەی هەرێم، هەوڵەکانیان لە بەغدا چڕکردوەتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ساختەکارییەکان و ئەندامێکی وەفدەکەش ئاشکرای دەکات، لەرۆژی (13)ی مانگەوە هەوڵەكانیان بۆ  هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنە ساختەكە بەردەوامە، هاوشانی هەوڵەکانیان بۆ بەهێزكردنی بەرەی پەرلەمان.

نوێنەری هەریەك لە بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەوەری و یەكگرتوی ئیسلامی کوردستان سەردانی لایەنە سیاسیەكانی بەغدا دەكەن و هەوڵەكانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنە ساختەكەی (12) ی ئایار چڕ دەكەنەوە.

ئەمین بەكر، پەرلەمانتاری گۆڕان و ئەندامی وەفدی چوار لایەنەکە رایگەیاند: وەك چوارلایەنەكە لە رۆژی (13)ی مانگی رابردوەوە هەوڵەكانیان بۆ  هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامە ساختەكانی هەڵبژاردنەكەی (12)ی ئایار بەردەوامە و لەو چوارچێوەدا سەردانی لایەن سیاسییەكانی عێراق و كونسوڵ و دیپلۆماتكارە بیانییەكان لە بەغدا كردوە و راستیەكانی گۆڕینی ئیرادەی خەڵكیان بۆ رونكردونەتەوە.

رایگەیاند: رۆژی سێشەممە سەردانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و هادی عامریان كردوەو دەیانەوێت بەرەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهێز بكەن بۆ ئەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن راستبكرێنەوە و دەنگی راستەقینەی خەڵك بگەڕێتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد؛ بەردەوامن لە هەوڵەکانیان و سەردانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ ئەو مەبەستە و هەوڵەکانیان لە بەغدا چڕتر دەکەنەوە.
09/06/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت